![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/ca/Dirham_abd_al_rahman_ii_20192.jpg/640px-Dirham_abd_al_rahman_ii_20192.jpg&w=640&q=50)
عەبدولڕەحمانی دووەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدولڕەحمان کوڕی حەکەم کوڕی ھیشام ھەروەھا بە عەبدولڕەحمان دووەم ناسراوە (لەدایکبووی ١٧٦ی کۆچی/٢٣٨ی زایینی–مردووی ٢٣٨ی کۆچی/٨٥٢ی زایینی) چوارەم ئەمیری دەولەتی ئەمەوی لە ئەندەنووس لە نێوان سالانی ٢٠٦ھ٨٢١م / ٢٣٨ھ٨٥٢م بۆماوەی ٣٢ ساڵ لە دوای مردنی حەکەمی کوڕی ھیشام کە دەکاتە باوکی بەیعەتی پێدەدربێت و دەبێتە فەرمانرەوا عەبدول ڕەحمانی دووەم کەسێکی خوێندەوار بوو شارەزای لە چەند بوارێکی دیاریکراو ھەبوو چەندین کۆشک و بیناو و پردی دروست کرد ڕێرەوی ئاوی بۆ شوێی نیشتەجێبونی دانیشتووانەکەی ڕاکێشا مزگەوتی قورتوبەی نۆژەنکردەوە و دوو ھەیوانی بۆ زیادکرد ڕێو ڕەسم و کاروباری ولاتەکەی ڕێکخست سەردەمەکەی بە سەردەمێکی ئارامتر لە سەردەمی پێش خۆی دادەنرێت چەندین حەز و خولیای تایبەتی ھەبووە وەک گوێ گرتن لە گۆرانی عەبدوڕەحمانی دووەم لە تەمەنی ٦٥ ساڵی (٢٣٨ک ٨٥٢ز) لە شاری کۆردۆبا دەمرێت دوای خۆی محەممەد کوڕی عەبدولڕەحمان دەبێتە جێنشینی.
عەبدولڕەحمانی دووەم عبد الرحمن الأوسط | |
---|---|
![]() درھەمی زیوین کە لە سەردەمی عەبدولڕەحمانی دووەمدا داڕێژراوە. | |
چوارەم ئەمیری کۆردۆبا | |
فەرمانڕەوایی | ٢١ی ئایاری ٨٢٢–٨٥٢ |
پێشوو | حەکەم کوڕی ھیشام |
جێگر | محەممەد کوڕی عەبدولڕەحمان |
خێزان | شانشینی |
خانەدان | دەوڵەتی ئەمەوی |
باوک | حەکەم کوڕی ھیشام |
دایک | ھەلەوا |
لەدایکبوون | ٧٩٢ تۆلێدۆ، ئیسپانیا |
مردن | ٨٥٢ (٥٩−٦٠ ساڵ ژیاوە) کۆردۆبا |
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3b/Abderram%C3%A1n_II.jpg/640px-Abderram%C3%A1n_II.jpg)