![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f5/Akashi-kaikyo_bridge3.jpg/640px-Akashi-kaikyo_bridge3.jpg&w=640&q=50)
پرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
پرد یان پێڵ (بە ئینگلیزی: bridge) پێکھاتەیەکە کە بۆ تێپەڕین لە کۆسپ یان بەربەستێکی فیزیکی وەکوو چۆم یان شیو دروست دەکرێ. داڕشتن و دروست کردنی پرد کاری ئەندازیاریی شارستانی و بە تایبەت ئەندازیاریی پێکھاتەییە. لەبەر ئەوەی کە تەمەنی پردەکان لە پێکھاتە ئاساییەکان زیاترە و باری سەریشیان زۆرتر و مەترسیدارترە پردەکان پێویستیان بە بەڕێوەبەرایەتی و پاراستنێکی تایبەت ھەیە کە ناوەرۆک و باسی بەڕێوەبەرایەتیی سامان و بە وردیی زیاترەوە بەڕێوەبەرایەتیی پردە. یەکێ لە شێوازە ھەرە نوێکانی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتیی پرد کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە کار دێت تەکنیکی چاودێریی ساخیی پێکھاتەیە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f5/Akashi-kaikyo_bridge3.jpg/320px-Akashi-kaikyo_bridge3.jpg)