![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a1/Iraq_physical_map.svg/langckb-640px-Iraq_physical_map.svg.png&w=640&q=50)
شەڕی کەرکووک (١٩٩١)
ڕاپەڕین دژ بە ڕژێمی بەعس / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی کەرکووک ساڵی ١٩٩١ یەکێک بوو لە شەڕە گەورەکانی ڕاپەڕین.
شەڕی کەرکووک (١٩٩١) | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ڕاپەڕین | |||||||||
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Location map/formulti' not found. | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
| |||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
![]() |
![]() | ||||||||
ھێز | |||||||||
نەزانراو | ١٠٠،٠٠٠ [1] | ||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
١٢،٠٠٠ گیران [2] | نەزانراو | ||||||||
٥،٠٠٠ دەستیگرکران |
هێزە عێراقییەکان کە لە کەرکوک جێگیر بوون خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوک خرانە ژێر قەدەغەی هاتوچۆ و ١٠ی ئازار و هێز لە سەرتاسەری شارەکە زیادکرا. هەروەها لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هێزی زۆر هێنران، کە پێشتر، عەلی حەسەن ئەلمەجید فەرماندەی شاڵاوی ئەنفال کۆنترۆڵی ئاسایشی شارەکەی دەکرد.[3]
دوای قەدەغەی هاتوچۆ هێزە ئەمنییەکانی بەعسی دەستیان کرد بە چوونە دەرگا بە دەرگا و کۆکردنەوەی ئەو پیاوانەی کە ئەگەری هەیە ببنە هەڕەشە بۆ سەر ڕژێمی بەعس، پاشان ئەم پیاوانە بردرانە دەرەوەی کەرکوک لەوێ ئەشکەنجەدران و تا ناوەڕاستی مانگی نیسان دەستبەسەرکران و دواتر زۆربەیان ئازادکران، هەرچەندە قەدەغە بوو بچنەوە کەرکوک. ئەوانەی کە ئەزموونی سەربازییان هەبووە ئازاد نەکران. دەسبەرکران و تەمەنیان لەنێوان سەرەتای هەرزەکارییەوە تا پەنجا ساڵان دەبوو. بە گشتی زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەستبەسەر کران.