From Wikipedia, the free encyclopedia
سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.[1]
نووسەر | محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری |
---|---|
وڵات | بوخارا، ئوزبەکستان |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.[2]
سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.[3]
بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.
هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.
ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.[4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.