سۆکۆتڕا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سۆکۆتڕا بەئەرخەپێلی یەمەنی ناوزەند دەکرێت،کە پێک ھاتوە لە چوار دورگە،دەکەوێتە زەریای ھیندی ڕوبەڕو بە کەناڕاوەکانی قیلۆچی ئەفریکی نزیک بە کەنداوی عەدەن٫بەدوری ٣٥٠ کم لەباشوری نیمچەدورگەی عەرەبی٫ئەم ئەرخەپىلە چواردورگە لەخۆ دەگرىت سەرەکیەکەی سۆکۆتڕایە،سیانەکەی تریش ناویان دەرسە و سەمھە و عەبدوڵکۆریە،دوو دورگەی بچوکی بەردینیشی ھەیە ،ئەم دورگەیە بە گەورەترین دورگەی یەمەن و سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان ھەژماردەکرێت،کە درێژیەکەی ١٢٥ کم و پانیەکەی ٤٢ کم دەبێت شۆستەی کەناراویەکانی ٣٠٠ کم ە،پایتەختی دورگەکە ناوی حەدیبۆیە ژمارەی دانیشتوانی بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ بە ١٣٥٠٢٠ کەس دادەنرێت.
ناوبانگ و گرنگە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەرھەڵدانی بازرگانی بەکەلوپەلە ئاینیەکان(بخور)کە لەڕێو ڕەسمە ئاینیەکانی کریستیانی و ئیسلامی بخوریان بەکار ھێناوە کە لەوکات تەنھا لەم دورگەیە ھەبوو.ھەروەھا بەرھەمھێنانی (دڕکی سۆکۆتڕایی)کە لە ڕێوڕەسمە ئاینیە کۆنەکان و نوێ کان ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو،ھەربەھۆی ھەبونی (بخور)و جۆرەکانی لەلایان یۆنانیەکانەوە بە دورگەی بەختەوەری بانگ دەکرا.
دابڕان و شێوازێکی تایبەت و جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەفەریکا و نیمچەدورگەی عەرەبی ھەم لەڕوی سروشتی خاکەکەو بەرھەمەکانی ھەم لە ڕوی پێک ھاتەی کۆمەڵایەتیشیەوە.[1]
ناوچەیەکی جیاوازە لەڕوی چۆنیەتی و جۆریەتی بەرھەمە میوەییەکانی، کە ٪٧٣ لەجۆری میوەکانی جیھان تەنھا لەم دورگانە ھەن،وە ٪٩ خشۆکە ئاویەکانی جیھان تەنھا لەم دورگە ھەن وە لەھیچ شوێنێکی تری جیھان ناتوانن بژین.[2] وە لەڕوی باڵندەو جۆرەکانی لەسەر ئاستی جیھان (لە ٢٩١ جۆر ٤٤ جۆریان لەم دورگە لەدایک دەبن و کۆچ دەکەن)، ژیانی ژێر دەریایی سۆکۆتڕا تەواو تایبەت مەندی خۆی ھەیە کە ٣٥٢ جۆر مرواری لەخۆدەگرێت لەگەڵ ٧٣٠ جۆر ماسی تایبەت کە لەشوێنی تری جیھان نابینرێن لەگەڵ ٣٠٠ جۆر لە قڕژاڵ و جۆرەکانی. [2]
لەساڵی ٢٠٠٨ دورگەکە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی جیھان دیاری کرا،.[3] وە نازناوی "سەیرترین شوێنی جیھان "ی پێبەخشرا،لەساڵی ٢٠١٠ وەک جوانترین شوێنی جیھان ھەژمارکرا بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک0.[3][4] لەئۆکتۆبەری ٢٠١٣ بەناوی پارێزگای ئەرخەپێل سەربەخۆیی خۆی لەپارێگای حەزرەمۆت وەرگرت .[5]