From Wikipedia, the free encyclopedia
ستێپان شاومیان (بە ئەرمەنی: Ստեփան Գևորգի Շահումյան) ١ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨ – ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨) شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدارێکی بەلشەفی بوو کە لە سەرانسەری قەوقاز چالاک بوو.[1] شاھومیان ئەرمەنی نەتەوەیی بوو و ڕۆڵی ئەو وەک سەرکردەی شۆڕشی ڕووسیا لە قەوقاز نازناوی «لینینی قەوقازی»ی بۆ ھێنا، کە ئاماژەیە بۆ سەرکردەی شۆڕشی ڕووسیا ڤلادیمیر لێنین.[2] لەکاتێکدا لە تەممووزی ١٩١٨دا کۆمۆنەی باکوو لە دەسەڵات دەرکرا، ئەو و شوێنکەوتووانی کە بە ٢٦ کۆمیساری باکوو ناسراون، شارەکەیان جێھێشت و بەسەر دەریای خەزەردا ھەڵھاتن. ئەو و باقی کۆمیسارەکان لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨ لەلایەن ھێزەکانی دژە بەلشەڤیکەوە دەستگیرکران و لە سێدارە دران
ستێپان شاومیان | |
---|---|
بە ئەرمەنی: Ստեփան Գևորգի Շահումյան | |
لەدایکبوون | ١ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨ تبلیس، گورجستان |
مردن | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨ ساڵ ژیاوە) Krasnovodsky Uyezd، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی | (٣٩
ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
ھاوسەر | Ekaterina Shahumyan |
منداڵ | Suren Shaumyan، Lev Shaumyan، Sergey Shahumyan |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەرمەنی، زمانی ڕووسی، زمانی ئەڵمانی |
پیشە | party organizer، کەسایەتی دەوڵەت، کۆمەڵناس، ڕۆژنامەوان، ڕای ڕۆژنامەنووس |
بواری کار | سیاسەت، ڕەخنەی ئەدەبی، ڕۆژنامەوانی، translating activity |
پۆستەکان | ئەندامی ئەنجومەنی دامەزرێنەری ڕووسیا |
پەروەردە | زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
نەژاد | ئەرمەنییەکان |
بەشداربووە لە | 4th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، شەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
ئەندامی | 26 Baku Commissars |
ستیپان گێڤۆرگی شاومیان لە شاری تبلیس لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە کە ئەوکات بەشێک بوو لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا، لە خێزانێکی بازرگانانی قوماشی ئەرمەنی لەدایکبووە[3] لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سانت پترسبۆرگ و زانکۆی تەکنیکی ڕیگا خوێندوویەتی لەوێ لە ساڵی ١٩٠٠ پەیوەندی بە پارتی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا کردووە و سۆشیال دیموکراتەکانی ئەرمەنی ڕێکخستووە. لە ساڵی ١٩٠٥ بەشی فەلسەفەی زانکۆی ھومبۆڵتی بەرلین تەواو کردووە[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.