ستارلینک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ستارلینک (بە ئینگلیزی: Starlink) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئەنتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس دروست دەکرێت. خزمەتگوزاری ھێڵی ئەنتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا، مانگە دەستکردەکە لە ھەزارەھا مانگی دەستکردی بچووک پێک ھاتووە کە بەشێوەی کۆمەڵ وەک گورزێک بەدوای یەکدا ڕێزبوونە، ئەم مانگە دەستکردانە ھاوڕێک بەدوای یەکدا لەسەر ھێڵی خووڵگەیی لەئاستی نزم (LEO) بە دەوری زەوی دەخوڵێنەوە، بەھۆی ھەبوونی ئامێری وەرگری شەپۆڵەکانی لەسەر زەوی کاردەکەن و ھەرکەسێک لەھەرشوێنێکی ئەم جیھانەبێت دەتوانێت دەستی بە ئەنتەرنێت بگات. ئەم مانگە دەستکردانە لەلایەن پسپۆرانی بارەگای سەرەکیی سپەیس ئێکس لە ڕێدمۆند-واشنتۆن دروست کراوە. تێچووی پڕۆژەکە پترە لە ١٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی کە بڕیار وایە بۆماوەی ١٠ ساڵ تەواو ببێت.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
ستارلینک | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Starlink | |
دامەزران | ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ |
بەکارھێنان | satellite Internet access |
ناونراوە لەدوای | ھەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
کارپێکەر | سپێس ئێکس |
دروستکەر | سپێس ئێکس |
یەکەم فڕین | ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ |
وێبگە | https://www.starlink.com/ |
ناوچە | بەڕازیل، Metropolitan France، پۆڵەندا |
پێڕست | list of Starlink launches |
پەرەپێدان و دروستکردنی ئەم مانگە دەستکردانە لە ساڵی ٢٠١٥ کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دوومانگی دەستکردی تاقیکاری فڕێدرانە بۆشایی ئاسمان، دواتر لە ٢٠١٩ ٦٠ دانەی تر ڕەوانەی ئاسمان کران، کێشی ھەریەکەیان ٢٦٠ کگم ە بەرنامە وایە کە ژمارەیان بگاتە ١٥٨٤ مانگی دەستکرد تا ساڵی٢٠٢٨. ئەو بڕە مانگە دەستکردانەی کە تاوەکو ئێستا نێردراوە بۆ بۆشایی ئاسمانی زەوی دەتوانن خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بۆ زەوی دابین بکەن لە کۆتایی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢. سپەیس ئێکس لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ خزمەتگوزاری تایبەتی بیتای لە باکووری ئەمریکا دەستپێکرد و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بیتای گشتی خستە بەردەست وەک تاقیکردنەوە.
لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی فێدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (FCC) فایلی پێشکەش بە یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندیکردن (ITU) کرد لە جیاتی سپەیس ئێکس بۆ ڕێکخستنی مەودا بۆ ٣٠٬٠٠٠ مانگی دەستکردی تری ستارلینک بۆ ئەوەی بگەن بە دوازدە ھەزار مانگی دەستکرد کە ھەرھەموویان لەلایەن (FCC) پەسەند کراون.