زەبەلاحی سەھۆڵی
From Wikipedia, the free encyclopedia
زەبەلاحی سەھۆڵی گەڕەستێرەیەکی زەبەلاحە کە زۆرتر لە توخمگەلی قورستر لە ھایدرۆجین و ھیلیۆم، وەکوو ئۆکسیجن، کاربۆن، نایترۆجین و گۆگرد، پێک ھاتووە. دوو زەبەلاحی سەھۆڵی لە سیستمی خۆریدا ھەن: یورانۆس و نێپتوون. زاراوەی «سەھۆڵ» لە ئەستێرەفیزیک و گەڕەستێرەناسیدا ئاماژە بە ئاوێتەی کیمیاییی زووبفڕ بە خاڵی ڕچانی سەروو ١٠٠ پلەی کێلڤن، وەکوو ئاو، ئەمۆنیا، یان مێتان، دەکات.[1][2]