خانمەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
زێندایا ماریی ستۆرمەر کۆڵمان (/zɛnˈdeɪ.ə/؛ لەدایکبووی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦)[3] خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە. سەرەتا بە کاری مۆدێلی منداڵ و سەماکەری پاڵپشت دەستیپێکردووە، دواتر بەھۆی ڕۆڵی ڕۆکی بلوو لە سیتکەمی کەناڵی دیزنی بەناوی شەیک ئت ئەپ (٢٠١٠–٢٠١٣) ناوبانگی دەرکرد.
زێندایا | |
---|---|
Zendaya | |
لەدایکبوون | زێندایا ماریی ستۆرمەر کۆڵمان[1] ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ئەوکلاند، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٩–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان | ڤۆکاڵ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | zendaya |
واژوو | |
لە ٢٠١٣دا، زێندایا بەشداربووی وەرزی شانزەھەمی زنجیرەی پێشبڕکێی سەما لەگەڵ ئەستێرەکان (Dancing with the Stars). لە ٢٠١٥ەوە تا ٢٠١٦، بەرھەمھێنەر ڕۆڵگێڕی کەی. سی. کووپەر بووە لە سیتکەمی کەی. سی. ئەندەرکەڤەر، و لە ٢٠١٩دا، دەستیکرد بە نواندنی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامای یوفۆریای کەناڵی ئێچ بی ئۆ، کە بەھۆیەوە ستایشێکی باشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران. نواندنەکانی لە فیلمدا بریتین لە چەند دانەیەکی پاڵپشت لە فیلنی موزیکاڵ و درامای گەورەترین ئاھەنگێڕ (The Greatest Showman) (٢٠١٧) و فیلمە سوپەرھیرۆکانی سپایدەرمان: گەڕانەوە بۆ نیشتمان (٢٠١٧) و سپایدەرمان: دوور لە نیشتمان (٢٠١٩).
زێندایا بە تۆمارکردنی گۆرانی و بڵاوکردنەوەیان لەلایەن خۆیەوە دەستی بە پیشەی مۆسیقا کردووە و دواتریش بڵاوکردنەوەی تاکەگۆرانییەکانی Swag It Out و Watch Me لە ٢٠١١، کە لەگەڵ بێڵا تۆرن وتوویەتی. لە ٢٠١٢دا، گرێبەستی لەگەڵ ھاڵیوود ڕیکۆردس کردووە و دواتر یەکەم تاکەگۆرانی بە ناوی Replay بڵاوکردووەتەوە، کە گەیشتووەتە پلەی ٤٠ەم لە لیستی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ لە ئەمریکا. لە ٢٠١٣، ئەلبومەکەی کە بە ناوی خۆیەوە بوو بە پلەی ٥١ەم دەرچوو لیستی بیلبۆرد ٢٠٠. گۆرانیی Rewrite the Starsی ساوندتراکی گەورەترین ئاھەنگێڕ (The Greatest Showman) وەک تاکەگۆرانییەک لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانییەکە گەیشتە تۆپ ٢٠ی بەریتانیا و لیستە نێودەوڵەتییەکانی ئوسترالیا و پلەی پلاتینۆمی پێدرا لە ئەمریکا و بەریتانیا و دەبڵ پلاتینۆم لە ئوسترالیا.
زێندایا لە ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ لە ئەوکلاند، کالیفۆرنیا لەدایکبوون، تاکە منداڵی کلەیر ماری (ستۆرمەر) و کازێمبێ ئاجامو (لەدایکبوو بە ناوی ساموێڵ دەیڤد کۆڵمان)ە. ناوبراو پێنج زڕ خوشکی گەورەتری ھەیە کە ھی باوکیین.[4] باوکی ئەفریقی-ئەمریکییە، و ڕەگی ئارکانساسیشی تێدایە، لەکاتێکدا دایکی لە ئەڵمانی و سکۆتلەندییە.[1][4] زێندایا، کە ناوەکە لە ناوی تێندایی زمانی شۆنایییەوە ھاتووە، بە مانای «سوپاسکردن» دێت،[5] وەک شانۆڤانێک لە شانۆیی شکسپیری کالیفۆرنیا لە ئۆریندا، کالیفۆرنیا گەورەبووە. ئەو ھەروەھا لە پڕۆگرانی مۆسیقیی شانۆکەدا مەشقیکردووە.[6] ناوبراو لە چەندان بەرھەمھێنانی شانۆییدا دەرکەوتووە لەکاتی وانس وتنەوە لە قوتابخانەی ئەوکلاندی ھونەر، وەک ڕۆڵی لیتڵ تی مون لە جارێک لەسەر ئەم دوورگەیە (Once in fhis Island) و لە پلەیھاوسی بێرکلی و نواندنی بۆ ڕۆڵی نێر کردووە بە ڕۆڵی جۆوی لە کارۆلاین، یان گۆڕین (Caroline, or Change) لە TheaterWorksی پالۆ ئالتۆ.[7]
لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا، زێندایا چووە گروپێکی سەماکردنەوە بەناوی Future Shock Oakland کە لە بواری ھیپ ھۆپ و سەمای ھولا بوو، زێندایا بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەندام بووە.[8][9][10]
ناوبراو لە پڕۆگرامی مۆسیقیی CalShakes و مۆسیقیی شانۆیی ئەمریکی خوێندوویەتی.[11] ئەو شانۆییانەی کە تێیدا ناوی ھێنراوە بریتین لە ڕیچاری سێھەم، دوانزەھەم شەو، بەو شێوەیەی حەزت لێیەی ویلیام شێکسپیر.[12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.