![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cd/Il-Malti_1925.jpg/640px-Il-Malti_1925.jpg&w=640&q=50)
زمانی ماڵتی
زمانێکی سامییە لە ماڵتا قسەی پێ دەکرێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی ماڵتی (بە ئینگلیزی: Maltese)) زمانێکی نیشتمانییە لە ماڵتا و ھەروەھا زمانێکی فەرمی لە تەنیشت زمانیئینگلیزی، و تاکە زمانی سامییە لە نێوان زمانە فەرمییەکانی یەکێتی ئەورووپا و سویسڕا، ھەرچەندە ماڵتایییەکان نە عەرەبن و نە سامیین، زۆرینەی ماڵتییەکان خۆیان وەک کۆچبەری بیانی پۆلێن دەکەن لە وڵاتی دایکیان لە سیسیلیای ئیتاڵییە،[1] بەڵام زمانی ماڵتی لە عەرەبی سیسیلیاوە وەرگیراوە (زاراوەی سیسیلی کە لە زمانی عەرەبی جیابووەوە لە ماوەی دەسەڵاتی ئیسلامی لە دوورگەکانی ماڵتا و سیسیلیا و ئەو زاراوەیە لە ماڵتا و سیسیلیا و باشووری ئیتالیا لە ماوەی نێوان سەدەی نۆیەم و چواردەیەمی زایینی پەرەی سەند) زۆربەی وشەکانی خەڵکی ماڵتا لە بنەچەوە لاتینی و ئیتاڵی و سیسیلییە، لەکاتێکدا وشەکانی بە بنەچەی ئینگلیزی بەشێک لە وشەسازی ماڵتا پێکدەھێنن، زمانی ماڵتی تاکە زمانی سامییە کە بە ئەلفوبێی لاتینی نووسراوە، لە ساڵی ١٩٧٥ دا بە مەزەندەی ٣٧١ ھەزار کەس قسەکەری ماڵتی ھەبوون، کە ٣٠٠ ھەزاریان لە ماڵتا دەژیان،[2] لەگەڵ ھەزاران کۆچبەری ماڵتی لە ئوسترالیا، کەنەدا، گیبرالتار، ئیتاڵیا، بەریتانیا و ئەمریکا ھێشتا بە زمانەکەی خۆیان قسە دەکەن، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا باس لەوە کرا کە نەوەکانی کۆچبەرانی ماڵتا بۆ تونس ھێشتا بە زمانی ماڵتی قسە دەکەن.[3][4][5]
زمانی ماڵتی | |
---|---|
Malti | |
![]() بڵاوکراوەی «گاقدا تەل کیتیبا تەل»ی ماڵتی لە ساڵی ١٩٢٥ | |
خوێندنەوە | داڕێژە:IPA-mt |
قسەی پێدەکرێ لە | ماڵتا |
ڕەگەز | ماڵتی |
ژمارەی ئاخێوەران | ٥٢٠٬٠٠٠ (٢٠١٢) |
بنەماڵەی زمان | ئەفرۆ-ئاسیایی
|
شێوەزارەکان | زاجەیتومی
قورمی
ئوستراڵی
گۆزیتان
|
سیستەمی نووسین | لاتینی (ئەلفوبێی ماڵتی) برێلی ماڵتی |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | ![]() ![]() |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ زمانی ماڵتی Il-Kunsill Nazzjonali tal-Ilsien Malti |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | mt |
ISO 639-2 | mlt |
ISO 639-3 | mlt |
Linguasphere | 12-AAC-c |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |