![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/12/Janissary_Recruitment_in_the_Balkans-Suleymanname.jpg/640px-Janissary_Recruitment_in_the_Balkans-Suleymanname.jpg&w=640&q=50)
دەڤشێرمە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەڤشێرمە بەشێوەیەکی گشتی وەرگێڕدراوە بە واتای " باج وەرگرتن بە منداڵ" یان " باج بە خوێن" ئەمە شێوازی دروستکردنی ھێزی سەربازییەکانی عوسمانی بوو و پەیڕەو دەکرا لەو وڵاتانەی کە داگیر دەکران لەلایەن عوسمانییەکانەوە، کرداری نابەجێ ی دەڤشێرمە دژی دانیشتووانی کۆمەڵگەی کرستیانییەتییەکانی بەلکان ئەنجام دەدرا وەکو سزایەک.[1] ئەم شێوازەی کە ناوی دەڤشێرمە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٤٣٨دا لە تۆمارەکان و نووسراوەکاندا ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام عوسمانییەکان ھەر لە یەکەم دامەزراندنی ھێزیان بەم شێوەیە ھێزی سەربازیان دروست کردووە. بەم شێوەیە سەرباز و بەرپەسی دڵسۆزیان دروست کردووە.[2] لە ساڵانی ١٤٠٠ ەوە تا ساڵی ١٦٠٠ ەوە شێوازی دەڤشیرمە ژمارەیەکی بەرچاوی وەزیری پلە بەرز و دووەم بەھێزترین پێگەی ئیمپراتۆرییەت و بەرێوەبەری فەرمانرەوایی عوسمانی بوونە.
دەڤشێرمە | |
---|---|
![]() | |
لقی | eunuch |
پیشە | eunuch، جەنگاوەر |
وڵات | ئیمپراتۆریەتی عوسمانی |
بابەتی سەرەکی | کۆیلایەتی، دامەزراندنی سەربازی، ئایین، arbitrary arrest and detention |
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/12/Janissary_Recruitment_in_the_Balkans-Suleymanname.jpg/640px-Janissary_Recruitment_in_the_Balkans-Suleymanname.jpg)
سەربازی عوسمانی منداڵ ومێردمنداڵی تەمەن ٨ بۆ١٠ ساڵەوە لە وڵاتانی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە دەبردن بۆ نیشتەجێیان دەکردن لە ئەستەنبوڵ،[3] بۆ ئەوەی ڕاھێنانکردن. ڕاستییەکە لەوە دابوو ئەو منداڵانە بەزۆرەملێ و بە ناچاری لە دایک و باوکەکانییانەوە دەبران. ئەم شێوازە ھەردەم شوێنی ڕق وکینە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی لەلایەن وڵاتانی ئەلبانی و بۆسنییەکانەوە، بە گوێرەی نووسینەکانی ویلیام گێرڤاس کلێرێنس-سمیس.[4] ئەم مندال و کورانە بەزۆر ناچار دەکران ئایینی موسولمانایەتی پەیڕەو بکەن وببن بە موسوڵمان. زۆرێک لە زانایان کردار دەڤشیرمە وەکو پێشێلکردنی یاسای ئیسلامی دادەنرێت.[5] دەیڤد نیکۆل لە نووسینەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە کۆیلایەتی کردنی منداڵی ڕەگەزی نێرینەی مەسیحییەکان پێچەوانەی لە پاراستنی ناموسوڵمانەکانە.