دەوڵەتی حەمدانی
میرنشینێکی ئیسلامی عەرەبیە کە لەلایەن ناسر ئەلدەولە ئەلحەمدانی دامەزرا لە شاری موسڵ لە دوورگەی فورات / From Wikipedia, the free encyclopedia
حەمدانیەکان یان بەنی حەمدان، خێزانێکی عەرەبی بوون دەوڵەتی حەمدانیان دمەزراند لە حەلەب و موسڵ و دەسەڵاتیان فراوان بوو بۆ وڵات و گوندەکانی فورات و شام لە ماوەی نێون (٨٩٠ تا ١٠٠٤)ز، و حەمدانیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی تەغلەب کوڕی وائل لە ھۆزی عەنزەی عەرەبی کە دانیشتوانی خاکەکانی جەزیرەی باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا بوون، ئەستێرەی دەوڵەتی حەمدانی گەشایەوە لە سەردەمی دامەزرێنەرەکەی حەمدانی کوڕی حەمدون کە کرابوو بە والی ناوچەی ماردین لەلایەن عەباسیەکانەوە.