![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/EEG_early_studies_edited.jpg/640px-EEG_early_studies_edited.jpg&w=640&q=50)
دەروونناسیی سەربازی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروونناسیی سەربازی لقێکە لە زانستی دەروونناسی بایەخ و لێکۆلینەوە بەو گرفتە دەرونیانە دەدات کەتایبەتن بە ھێزە چەکدارەکان وەک گرفتی ھەڵبژاردن و ڕاھێنان و پاڵنەرەکان و گیانی ورە و جەنگی دەروونی، یەکیکە لەو زانستانەی لەلایەن ھێزەکان گرینگی پێدەدرێت. ھەندێک لە ئامانجەکانی ئەم زانستە:
- دەستنیشانکردن و دانانی سەرباز لە شوێنی ئەوتۆ کە لەگەڵ زیرەکی و توانا و کەسێتیان بەگونجێ. ئەمیش پشت بە شارەزایانی دەروونی دەبەستێ
- ئاشکراکردنی باری نائاسایی سەربازان و لاوازی ئەقڵیان و کەم و کورتیان بۆ ئەوەی ئەگەر یەکیکَ بۆ شوێنێکی دیاریکراو دەست نەدات لەو شوێنە دوور بخرێتەوە
- چارەسەرکردن و نەھێشتنی نەخۆشی و گرفتە دەرونییەکانی نێو ڕیزەکانی سوپا بەمەبەستی بەرزکردنەوە و زیادکردنی گیانی ورەی سەربازان
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/EEG_early_studies_edited.jpg/640px-EEG_early_studies_edited.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9e/Greek_uc_psi_icon.svg/220px-Greek_uc_psi_icon.svg.png)