![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0b/Gout_Signs_and_Symptoms.jpg/640px-Gout_Signs_and_Symptoms.jpg&w=640&q=50)
دەردەشا
دۆخێکی تەندروستییە کە تێیدا ئازار و هەڵئاوسانی جومگەکان ڕوو دەدات و دووبارە دەبێتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەردەشا یان میری جۆرێکە لە ھەوکردنی جومگە کە دەناسرێتەوە بە ڕوودانی چەندبارەی سووربوونەوە، ناسکی، گەرمداھاتن، و ھەڵئاوسانی جومگە (کان).[1][2] بە گشتی ئازارەکە خێرا پەرە دەستێنێت، بە کەمتر لە ١٢ کاتژمێر دەگاتە ئەوپەڕی توندییەکەی.[4] نزیکەی نیوەی حاڵەتەکان لە جومگەی بنکەی پەنجە گەورەوە ڕوودەدات.[6] ھەروەھا دەکرێت ببێتە ھۆی نیشتنی کریستاڵ، بەردی گورچیلە، یان زیانگەیاندن بە گورچیلە.[1]
دەردەشا | |
---|---|
ناوەکانی تری | گاوت |
![]() | |
ئەنیمەیشنێکی پزیشکی ئاوسان، شێوان و ڕەقبوونی جومگەکان نیشاندەدات لە نەخۆشێکی دەردەشا | |
تایبەتمەندی | ڕۆماتۆلۆجی، پزیشکیی ھەناو ![]() |
نیشانەکان | ئازاری جومگەکان، ئاوسانی جومگەکان، و سوور ھەڵگەڕان[1] |
Usual onset | پیاوانی بەتەمەن،[1] ژنانی سووڕی مانگانە وەستاو[2] |
ھۆکارەکان | ترشی یوریک[2] |
Risk factors | ڕژێمی خۆراکی دەوڵەمەند بە گۆشت یان بیرە، کێش زیادی[1][3] |
ڕێگەگرتن | دابەزاندی کێش، ڤیتامین سی، و نەخواردنەوەی کحول[4] |
چارەسەرکردن | دەرمانە دژەھەوکردنە نا ستیڕۆیدییەکان، گلوکۆکۆڕتیکۆیدەکان، کۆلچیسین[2][5] |
ڕوودانەوە | ١–٢٪ (وڵاتانی پێشکەوتوو)[4] |
ئەم نەخۆشییە بەھۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی ترشی یوریک لە خوێندا ڕوودەدات.[2][4] ئەمیش بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکار لەوانە جۆری خۆراک، کێشەی تەندروستی، و ھۆکارە بۆماوەیییەکان.[1][3]
دەردەشا زیاتر لەو کەسانە ڕوو دەدات کە بە بەردەوامی گۆشت یان خواردنە دەریایییەکان دەخۆن، بیرە دەخۆنەوە، یان کێش زیادن ھەر لەبەر ئەمەشە بە نەخۆشی پاشاکان (یان دەوڵەمەندەکان) ناوبراوە.[4][7] مێژووەکەی کۆنە و بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسڕییە کۆنەکان.[4]