دیاکۆ
دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتیی ماد / From Wikipedia, the free encyclopedia
دیاکۆ (گریکی: Δηιόκης ئینگلیزی: Deioces, Diako, Deyaco, Diyako, Deiokes) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتیی ماد لە ساڵی ٧٠١ی پێش زایین بووە و یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی ٧٠٩ تا ٦٥٦ی پێش زایین فەرمانڕەوایەتیی کردووە. دیاکۆ پێشتر دادوەری گوندێک بوو و لەبەر دادپەروری لە لایەن حەوت ھۆزی ماد کرا بە ڕابەر ئەم ھۆزانە و دوای حەوت ساڵ ڕابەری، ھۆزەکانی ماد ھەڵیانبژارد بۆ پادشایەتی ماد. دیاکۆ لە ھەگمەتانە(ھەمەدان)، پایتەختە بە ناوبانگەکەی ماد، کۆشکێکی بێ وێنەی ساز کرد خاوەن حەوت نھۆم کە ھەر کامی بە ڕەنگێک ڕازابوونەوە. لە پەرتووکی مێژوویی ھێرۆدۆتدا باسی دیاکۆ و ماد زۆر کراوە.
زانیاریی خێرا مەرگ, شوێنی گۆڕ ...
مەرگ | |
---|---|
شوێنی گۆڕ | حەسەن ئاوای شاری سنە |
نەتەوە | ماد |
ناوەکانی تر | دێیۆکێس |
پیشە | یەکەم شای مادەکان |
چالاکبوون | ٧٠٩ تا ٦٥٦ی پێش زایین |
کار | سەرۆکی ئیمپراتۆریەتیی ماد |
پێش | شانشین ماد دامەزرا |
پاش | فرەڤەرتیش |
ئایین | زەردەشتی |
مناڵ(ەکان) | ئیخ تۆیکۆ، فرەڤەرتیش، ئاشتی ھاک |
دایخە