![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/96/Wives_of_Muhammad.png/640px-Wives_of_Muhammad.png&w=640&q=50)
دایکانی باوەڕداران
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێزدە ئافرەت کە لەگەڵ پێغەمبەری خودادا هاوسەرگیریان کردووە. موسڵمانان زاراوەی دایکی باوەڕداران یان ئیمانداران (بە عەرەبی: أم ٱلْمُؤْمِنِين) بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنن پێش یان دوای ئاماژەکردنیان وەک نیشانەی ڕێز، ئەم زاراوایە لە قورئان سوڕەتی ئەحزاب ئایەتی ٦ وەرگیراوە.[1]
دایکانی باوەڕداران | |||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
أمهات المؤمنين | |||||||||||||||||||||||||||||
![]() | |||||||||||||||||||||||||||||
ھاوسەر |
| ||||||||||||||||||||||||||||
خێزان | ئەھلولبەیت |
پێغەمبەر لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا هاوسەری یەکەمی خۆی بە ناوی خەدیجە کچی خووەیلید هێنا. ئەم هاوسەرگیرییە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بوو. دوای مردنی لە ساڵی ٦٩١ی زایینی،[2] لە ماوەی ساڵانی مانەوەی ژیانیدا بە گشتی لەگەڵ ١٢ ئافرەت هاوسەرگیری کردووە. هەموو ژنەکانی محەممەد بێوەژن بوون یان تەڵاقیان درابوون، جگە لە عائیشە.
ژیانی پێغەمبەر بە شێوەیەکی نەریتی بە دوو سەردەم هێڵکاری کراوە، پێش کۆچی مەککە و دوای کۆچی لە مەدینە، لە ساڵی ٦٢٢ تا مردنی لە ساڵی ٦٣٢. کۆچی ئاماژەیە بۆ کۆچی بەکۆمەڵی پێغەمبەر و هاوەڵانی بۆ مەدینەی منەوەرە بەهۆی گۆشەگیری ڕووبەڕووی موسڵمانان لە مەککە. جگە لە دوو هاوسەرگیری هەمووی لە دوای ئەم کۆچەوە گرێبەستیان لەگەڵ کراوە.[3]