خودای باوک
From Wikipedia, the free encyclopedia
خودای باوک (بەئینگلیزی: God the Father، بەعەرەبی: اللە الآب)، ناوێکی ڕەگەزێنراوە و دراوەتە پاڵ خودا لە ھەندێک لە ئایینە یەکتاپەرستییەکاندا، بەتایبەتی لە باوکایەتییە ئیبراھیمییەکاندا. لەیەھوودییەتدا، خودا ناو دەبرێت بە باوک چونکە ئەو دروستکەرە، ژیانپێدەرە، یاسادەرە و پارێزەرە.[1] لە تەقلیدی مەسیحییەتدا، خودا پێی دەوترێت باوک بەھۆی پەیوەندی نێوان باوک-کور کە لەلایەن یەسووعی مەسیحەوە دیارخرا بەھەمان ئەو ھۆکارانەی سەرووتر.[2]
بەگشتی، ناوی باوک ڕۆڵی خودا دەردەخات وەکوو ژیانپێدەر، دەسەڵاتدار و پارێزەرێکی بەھێز، زۆرجاریش وەک بێ وێنە، ئۆمنیپۆتێنت، ئۆمنیسایەنت، ئۆمنیپرێزنت لەگەڵ دەسەڵاتی ناکۆتا و خێرومەندی ناکۆتا کە دەچێتە ئەودیو تێگەیشتنی مرۆڤەوە.[3] بۆ نموونە، پاش ئەوەی تۆماس ئەکویناس یەکێک لە شاکارەکانی خۆی بەناوی سووما تیۆلۆجیکا تەواو کرد، دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ھێشتا تێگەیشتنی ئەو بۆ خودای باوک دەستی پێ نەکردووە و ئەمە سەرەتاش نییە[4]