From Wikipedia, the free encyclopedia
خانزادی سۆران یان میر خانزاد یەکێک بووە لە فەرمەنڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران لە ماوەی کۆتایییەکانی سەدەی شازدە و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدە. خانزاد خوشکی میر محەممەدە، کە ئەویش میری سۆران بووە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە دەورووبەری ساڵی ١٦٢٠.
خانزاد بووەتە میری میرنشینی سۆران لەدوای ژەھرخواردکردنی براکەی لە بەغدا لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەناوی لەشکری. دوای گرتنە دەسەڵاتیش، خانزاد تۆڵەی براکەی کردووەتەوە بە داواکردنی خوازبێنی بۆ کچێک بۆ لەشکری. دواتر کە کاتێک لەشکری و پیاوەکانی لە شنگالەوە گەیشتوونەوە سۆران، خانزاد ئەوانی کوشتووە.[1][2]
خانزاد لە قەڵای خانزاد فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە. ئەم قەڵایە ماوەتەوە و ٢٢ کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.