خانای قوبادی
شاعیری کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
خانای قوبادی (ناوی تەواو: محەممەد کوڕی قوباد بەگ کوڕی ئەمیر خان کوڕی سەید ئەحمەد بەگی یەکەمی جاف کوڕی سەید عەلی یەکەم کوڕی ئێناقی ئەسڵی یەکەم کوڕی سەید ھانم ئەناعمە)[1] (لەدایکبووی ١٦٦٨ – مردووی ١٧٥٤)، بە ڕەچەڵەک نەوەی قوباد بەگە لە بنەماڵەی بەگزادەکانی جافی قوبادی.[2] ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگی کورد بووە لە شاری جوانڕۆ زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی زانیوە ھەروەھا زۆربەی ھۆنراوەکانی بە شێوەزاری گۆرانین کە شێوەزاری ھۆنراوە و وێژەی ئەو سەردەمە بووە. خانای قوبادی لە سەدەی ۱۷دا ژیاوە.[3] گرنگترین بەرھەمی «شیرین و خەسرەو»ە.[4] بیروڕاکان سەبارەت بە ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنی جیاوازن. بەپێی دەستنووسێکی کۆن کە بە دەستی مامۆستا سدیق بۆرەکەیی کەوتووە، لە ساڵانی (١٠٨٣ — ١١٦٨) کۆچیی ژیاوە.[5]
زانیاریی خێرا خانای قوبادی, لەدایکبوون ...
دایخە