![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c4/Muhammad_Seal.svg/langckb-640px-Muhammad_Seal.svg.png&w=640&q=50)
حەجی ماڵاوایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
حەجی ماڵئاوایی (بە عەرەبی:حجة الوداع) یەکەم و دوا حەجى پێغەمبەر محەممەد ﷺ ، لە ساڵی دەیەمی کۆچی ، دواى فەتحکردنى مەککە ئەنجامى دەدات و وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد کە چەندین بەهاى ئایینى و ئەخلاقى لەخۆگرتبوو. حاجی ماڵئاوایی بەم ناوە ناونرا، چونکە پێغەمبەر محەممەد ﷺ ماڵئاوایی لە خەڵکەکە کرد، و لە وتارەکەیدا کە تێیدا بابەتی ئایینەکەیان فێری خەلکەکە کرد ، و پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئاگاداری ئەو کەسانە بکەن تێیدا ئامادەنەبوون .
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c4/Muhammad_Seal.svg/320px-Muhammad_Seal.svg.png)
لە مانگی زی القەعدەـی ساڵی دەیەمی کۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ خۆی ئامادەکرد بۆ حەجی ماڵی خودا دوای ئەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ لە مەدینە بووبوو حەجی ئەنجام نەدابوو، بۆیە ئەوە کۆتا حەجی پێغەمبەری خودابوو ﷺ و ناونرا بە حەجی ماڵئاوایی، لەوێ تەواوی پایەکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە، لە ڕۆژی ٢٥ـی زوالقەعدەی ساڵی ١٠ـی کۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ سواری حوشترەکەی بوو کە ناوی "قەسوا" بوو، لەگەڵیشیدا ١٠٠ هەزار موسوڵمان بەڕێکەوتن بۆ حەجکردن، کە نزیکبوویەوە لەوێ فەرمووی: "لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إنّ الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك".
لە ڕۆژی ٤ـی زوالحەججەدا گەیشتە مەککە و کاتێک سەردانی کەعبەی کرد دەستی هێنا بە بەردە ڕەشەکەدا و دەستی کرد بە گریان، و حەوت جار بە دەوروبەری کەعبە سوڕایەوە و دواتریش لە مەقامی ئیبراهیم دوو ڕکات نوێژی ئەنجامدا، دوای ئەوە ڕۆشتە سەر بیری زەمزەم و لێی خواردەوە و حەوت جار لە نێوان سەفا و مەڕوە هاتووچۆی کرد، لە ڕۆژی هەشتی زوالحەججە سەردانی مینای کرد و شەوێک لێی مایەوە لە ڕۆژی ٩ـی زوالحەججە سەردانی عەرەفەی کرد و نوێژی نیوەڕۆ و عەسری بە جەمع و تەقدیم ئەنجامدرا، لەوێش وتاری ماڵئاوایی فەرموو.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت:«پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:«خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».
سەحیح - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە