حسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەم
شازادەی جێنشینی شانشینی هاشمی ئوردن / From Wikipedia, the free encyclopedia
حسێن کوڕی عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ / ١٩ی موحەڕەم ١٤١٥ی کۆچی) شازادەی جێنشینی شانشینی ھاشمی ئوردن لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ـەوە، (بەپێی ھێڵی جێنشینی بۆ تەختی ئوردن) میراتگری تەختی شانشینی ھاشمی ئوردنە دوای باوکی پاشا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، ئەو یەکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی ھاشمی کە لە ساڵی ١٩٢١ فەرمانڕەوایی ئوردنیان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینییەوە شازادە حسێن گەیشتە تەمەنی پێگەیشتنی یاسایی، لە ھەندێک کاتدا وەک حاکمێک لەسەر تەختی شانشینی ئوردن چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت، ھەروەھا لە ژمارەیەک سەردانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا یاوەری باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم بووە، شازادە حسێن لە ساڵی ٢٠١٥ کە گەیشتە بیستەمین ساڵی تەمەنی بوو بە گەنجترین کەس کە سەرۆکایەتی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، ھەروەھا دەرکەوتنێکی جیھانی کرد کاتێک لە مانگی ئەیلوولی ئەو ساڵەدا وتارێکی پێشکەش بە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە ساڵی ٢٠١٩دا کە باسی لە توندڕەوی و تیرۆر و چۆنییەتی پاراستنی گەنجان لە گرووپە تیرۆریستییە توندڕەوەکان کرد، شازادە حسێن کوڕی عەبدوڵڵا چل و دووەمین نەوەی پێغەمبەر محەممەدە.[1][2][3]