جێندەر
ڕادەی نیشانە جەستەیی و دەروونی و ڕەفتارییەکانی نێوان نێریی و مێینەیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جێندەر یان جۆری کۆمەڵایەتی چەند جۆرێک لە ھەڵسوکەوتی پەیوەندیدارە لەنێوان نێر و مێ یان جۆرەکانی تر؛ کە پەیوەندیدارە بە جێندەر بەپێی پێکھاتەی کۆمەڵایەتی یان ناسنامەی جێندەری[1][2][3] جێندەر وشەیەکی کۆمەڵایەتییە کە بەکاردێت بۆ باسکردن لە چۆنییەتی دەربڕینی تایبەتمەندی پیاوانە (ئەو تایبەتمەندییانەی کە زۆربەی خەڵک وەک پیاو بیری لێدەکەنەوە) یان مێینەیی (ئەو تایبەتمەندییانەی زۆربەی خەڵک وەک مێینە بیری لێدەکەنەوە) بەکاردێت. جێندەر جیاوازە لە ڕەگەز. کەسێک دەتوانێت ناسنامەی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی کە پێی وایە باشترین گونجاوە بۆی. کەسێک کە خۆی لەگەڵ نە نێر و مێدا نەناسێنێت، بە نێرەمووک دادەنرێت. کەسی ڕەگەزگۆڕاو کەسێکە کە جێندەرەکەی جیاوازە لە ڕەگەزەکەی (ڕەگەزی نێری بەڵام تایبەتمەندی مێی تێدایە، یان بە پێچەوانەوە).
نموونە کەسێک جێندەری لەدایکبوونی کچە و ناسنامە جێندەرییەکەشی کچە ئەوە ئەوکاتە جێندەری مێینەی ھەیە،[4] و کەسێکیش جێندەری لەدایکبوونی کوڕە و ناسنامە جێندەرییەکەشی لەگەل جێندەری لەدایکبوون یەک دەگرێتەوە ئەوە ئەوکاتە جێندەری نێرینەی ھەیە[4] ھەرچۆنێک بێت جێندەری کەسێک بەتەنھا بە پشت بەستن بە کۆئەندامێک یان رووخسار دیاری ناکرێت، دیاریکردنی جێندەر بەشێوەی زانستی پەیوەندیدارە بە شیکاریکردنی ناسنامەی جێندەری و دەربڕینی جێندەری.[4][5][6][7][8][9][10][11][12][13][14][15]