جوبران خەلیل جوبران
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەبران خەلیل جەبران (بە عەرەبی: جبران خلیل جبران) لەدایکبووی ١٨٨٣ زایینی لە لوبنانە. لە سەردەمی لاوێتیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆیشتن و لەوێ نیشتەجێ بوون. ھەر بەم ھۆیە ئەو بە نووسەر و شاعیری ئەمریکایی-لوبنانی ناو دەبرێت. جوبران لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی ھونەر و ھەروەھا ژیانی ئەدەبی خۆیشی دەست پێ کرد. لە جیھانی عەرەب دا خەلیل جبران وەکوو شۆڕشگێرێکی سیاسی و ئەدەبی دەناسرێت، بەیاوەری میخائیل نەعیمە و عەبدولمەسیح حەداد و نەسیب عەریزە ڕابیتەی قەڵەمی عەرەبی کە بە کۆمەڵەی نوێخوازانی شیعر و ئەدەبی عەرەبی دادەنرێن.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c2/Khalil_Gibran_-_Autorretrato_con_musa%2C_c._1911.jpg/220px-Khalil_Gibran_-_Autorretrato_con_musa%2C_c._1911.jpg)
زانیاریی خێرا جەبڕان خەلیل جەبڕان, لەدایکبوون ...
جەبڕان خەلیل جەبڕان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | 06/01/1883 |
مەرگ | 10/04/1931 |
نەتەوە | عەرەب |
پیشە | شاعیر ، نووسەر ، فەیلەسووف هونەرمەند |
ئایین | مەسیحییەت |
دایخە