جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ یان یۆرۆی ٢٠٢٤ ١٧ەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بوو کە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.[1] براوەی پاڵەوانێتییەکە دواتر لەگەڵ براوەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ یاریدەکات لە جامی کۆنمیبۆڵ-یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپای ٢٠٢٥. پاڵەوانێتییەکە بریتییە لە ٢٤ ھەڵبژاردە یەکێک لەوانە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گورجستانە کە بۆ یەکەم جار بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
Fußball-Europameisterschaft 2024 (بە ئەڵمانی) | |
---|---|
[[File:|alt=]] | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ئەڵمانیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٤ی حوزەیران – ١٤ی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | داڕێژە:Country data هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا (جاری چوارەم) |
پلەی دووەم | داڕێژە:Country data هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی گۆڵەکان | ١١٨ گۆڵ |
٢٠٢٠ → ٢٠٢٨ ← |
ئەمە سێیەمین جارە کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت دووەمین جارە لە ئەڵمانیای یەکگرتوو بەڕێوە بچێت بەھۆی ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا سەرپەرشتی پاڵەوانێتیی ١٩٨٨ی کردبوو و چوار لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە میونشن ئەنجامدران ، یەکەمجارە پاڵەوانێتییەکە لە ناوچەی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتی پێشوو بکرێت بەوەی کە شاری لایپزیگ میوانداریی دەکەن و ھەروەھا یەکەم جارە بە تەنیا ئەڵمانیای یەکگرتوو ببنە میوانداری پاڵەوانێتییەکە.[2][3] پاڵەوانێتییەکە دووبارە دەگەڕێتەوە ئەوەی چوار ساڵ جارێک بکرێت دوای ئەوەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دواخرایە ٢٠٢١ بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی ببێتە براوەی پاڵەوانێتییەکە دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یارییەکە بباتەوە[4]