![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fd/2020-03-10_Fu%25C3%259Fball%252C_M%25C3%25A4nner%252C_UEFA_Champions_League_Achtelfinale%252C_RB_Leipzig_-_Tottenham_Hotspur_1DX_3684_by_Stepro.jpg/640px-2020-03-10_Fu%25C3%259Fball%252C_M%25C3%25A4nner%252C_UEFA_Champions_League_Achtelfinale%252C_RB_Leipzig_-_Tottenham_Hotspur_1DX_3684_by_Stepro.jpg&w=640&q=50)
تیمۆ وێرنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیمۆ وێرنەر (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٩٦)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە کە وەک ھێرشبەر یاری دەکات بۆ خولی نایابی ئینگلیزی پرێمیەرلیگ یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.[1][2]
![]() | |||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ستەین ھاڵدێنفیڵد | |||||||||||||||
٢٠٠٢–٢٠١٣ | شتوتگارد | ||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||
٢٠١٣–٢٠١٦ | شتوتگارد | ٩٥ | (١٣) | ||||||||||||
٢٠١٤ | شتوتگارد | ١ | (١) | ||||||||||||
٢٠١٦–٢٠٢٠ | لایپزیگ | ١٢٧ | (٧٨) | ||||||||||||
٢٠٢٠- | چێڵسی | ٥٦ | (١٠) | ||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||
٢٠١٠–٢٠١١ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٥ ساڵ | ٤ | (٣) | ||||||||||||
٢٠١١–٢٠١٢ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٦ ساڵ | ٥ | (٢) | ||||||||||||
٢٠١٢–٢٠١٣ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٧ ساڵ | ١٨ | (١٦) | ||||||||||||
٢٠١٣–٢٠١٥ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٩ ساڵ | ١٤ | (١٠) | ||||||||||||
٢٠١٥–٢٠١٦ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ٢١ ساڵ | ٧ | (٣) | ||||||||||||
٢٠١٧- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا | ٥٣ | (٢٤) | ||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
وێرنەر لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی بە کاروانی پیشەیی کرد بە یاریکردن بۆ یانەی ڤی ئێف بی شتوتگارت، کە بوو بە لاوترین یاریزانی یانەکە و لاوترین گۆڵکاری یانەکە. لە ساڵی ٢٠١٦، لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، بە ڕیکۆردی گواستنەوەی ئەوکاتەی یانەکە گوازرایەوە بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ، کە تێیدا ڕیکۆردی وەک لاوترین یاریزان تۆمار کرد کە گەیشتووەتە ١٥٠ و ٢٠٠ یاری لە بۆندسلیگا. وێرنەر ھەروەھا وەک دووەم گۆڵکاری خولەکە لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠ کۆتایی پێھێنا. دوای ئەوەی بوو بە گۆڵکاری مێژووی لایپزیگ، وێرنەر لە ساڵی ٢٠٢٠ چووە چێڵسی بۆ بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، کە لە یەکەم وەرزیدا لە یانەکە پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرزکردەوە.
وێرنەر یاریزانێکی نەتەوەیی ئەڵمانی بوو، گۆڵکارێکی سەرکەوتوو بوو لە ئاستەکانی لاواندا بۆ ئەڵمانیا، ٣٤ گۆڵی لە ٤٨ یاریدا تۆمارکرد لە ئاستی جیاواز لە تەمەنە جیاوازەکان. وێرنەر لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا و یارمەتی ئەڵمانیا دا بۆ بردنەوەی جامی کیشوەرەکانی فیفا ٢٠١٧، پێڵاوی زێڕینی بردەوە وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە. ئەو ھەروەھا نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کرد لە جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ و یۆرۆی ٢٠٢٠.