بەکتریاناسی
لێکۆڵینەوەی بەکتریاکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
بەکتریاناسی لق و پسپۆڕییەکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەناسی، ژینگەناسی، جێنەتیک و زیندەکیمیای بەکتریا و ھەروەھا چەندین لایەنی دیکەی پەیوەندیدار پێیانەوە دەکات. ئەم ژێربەشەی میکرۆبناسی ناسینەوە، پۆلێن و تایبەتمەندیی جۆرە بەکتیرییەکان دەگرێتەوە.[1] بەهۆی لێکچوونی ھزر و کار لەگەڵ میکرۆبەکانی تر جگە لە بەکتریا، وەک سەرەتایی، کوارگ و ڤایرۆس، ویستێک ھەبووە بۆ ئەوەی بواری بەکتریاناسی وەک میکرۆبناسی فراوان بکرێتەوە.[2] پێشتر زۆرجار ئەم زاراوەیانە ھاوواتایانە بە کار دەھێنران.[3] ھەر چۆنێک بێت، دەتوانرێت بەکتریاناسی بە زانستێکی جودا پۆلێن بکرێت.