![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/15/Flag_of_the_Iraqi_Turkmen_Front.png/640px-Flag_of_the_Iraqi_Turkmen_Front.png&w=640&q=50)
بەرەی تورکمانی عێراق
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرەی تورکمانی عێراق (بە عەرەبی: الجبهة التركمانية العراقية، بە تورکی: Irak Türkmen Cephesi) جووڵەیەکی سیاسی بە نوێنەرایەتیی خەڵکی تورکمانی عێراقە. ئەم پارتە لە ٥ی نیسانی ١٩٩٥ وەکوو ھاوپەیمانییەک لە چەندین پارتی تورکمان کە لە چوارچێوەی یەکگرتووییی عێراق چالاکی دەکەن دامەزرا. ئامانجی پارتەکە ئەوەیە کە کۆمەڵگای تورکمان زیاتر لە سیاسەتدا بەشداری بکەن، بە فەرمی بناسرێن و مافی زۆرتریان ھەبێت.[1]
بەرەی تورکمانی عێراق Irak Türkmen Cephesi الجبهة التركمانية العراقية | |
---|---|
سەرۆک | حەسەن تووران |
وتەبێژ | عەلی سادق مەھدی |
سەرۆک | سەعدەدین ئەرکیج |
جێگری سەرۆک | حەسەن تووران |
دامەزرا لە | ٢٤ی نیسانی ١٩٩٥ |
پێگە سەرەکییەکان | کەرکووک |
ئایدۆلۆجیا | ناوچەگەری قازانجی تورکمان |
جێگای سیاسی | ڕاست |
ڕەنگە فەرمییەکان | شین |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: | ١ / ٣٢٩ |
ماڵپەڕ | |
www | |
ئاڵای حیزب | |
![]() |
لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن، ئەم پارتە بەڕێوەبردنی کەرکووک و ناوچەکانی تری باکووری عێراقی تووشی کێشە کردووە و پێیوایە کە کەرکووک ھی خەڵکی تورکمانە.[2][3] بەرەی تورکمانی عێراق پێیوایە کە کەرکووک و بەشێکی زۆر لە باشووری کوردستان ھی ناوچەی تورکمانلییە، کە مانای وڵاتی تورکمانەکانە.[4] ئەوان لەژێر نازناوی تورکمانلی یان وڵاتی تورکمانەکان، داوای کەرکووک، ھەولێر، تەلەعفەر، مەندەلی، مووسڵ و دووزخورماتوو دەکەن.[5][4] ھێزە چەکدارەکانی عێراق و پێشمەرگە دەرفەتی دامەزراندنی ھێزی چەکدارییان بە تورکمانەکان نەداوە و نەیانھێشتووە ئەو ناوچانەی لێی دەژین خۆیان بەڕێوەیببەن.[6]
ئەم پارتە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەرگریکردنی ناوچە تورکمانییەکان (بەتایبەت کەرکووک و دەوروبەری) و دانیشتووانی تورکمانی عێراق، ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە.[7]