بیلیڕووبین
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیلیڕووبین مادەیێکی زەرد ڕەنگ و ئاکامی کاتابۆلیزمی ھێمە. ھێم لە نێو ھیمۆگلۆبیندا پەیدا دەبێت کە خودی ھیمۆگلۆبین بەشێکی سەرەکی لە پێکھتەی خڕۆکەی سوورە. بیلیڕووبین لە ڕێگای میزەوە لە لەش دەر دەکرێت. کاتێک کە پلەی بیلیڕووبین لە خوێندا زۆر دەبێت، دەتوانێت نیشانەی حاڵەتێکی نەخۆشی بێت. بۆ وێنە لە کاتی ڕوودانی نەخۆشی زەردووییدا پلەی بیلیڕووبین لە لەشدا زۆر دەبێت.[1]