From Wikipedia, the free encyclopedia
زەردوویی یان ئیکتێر (ئینگلیزی: icterus یان Jaundice) نیشتەجێبوونی هێمۆگلۆبینی زیادی خوێنە لە ناو تەونەکان و ئەندامەکانی لەشدا، بە هۆی ڕەنگی زەردی هێمۆگلۆبینەوە بە حاڵەتی تووشبوون بەم نەخۆشییە، زەردوویی یان زەردەیی دەگوترێت. لە ڕاستیدا ئەمە ھێمۆگلۆبین نییە کە لە تەونەکاندا دەنیشێت بەڵکوو بیلیڕووبینە کە مادەیەکی ئەنجامی مێتابۆلیسمی ھێمۆگلۆبینە. ئەم مادەیە لە جەرگدا پێک دێت و لەڕێگەی ڕیخۆڵەکان و میزەوە لە لەش دەر دەکرێت.
منداڵی ساوا (تازە-لەدایکبوو) ئەنزیمگەلی پێویست بۆ لەناوبردنی ھێمۆگلۆبینی نییە، بەم ھۆیە زەرد دەبێت، ئەم حاڵەتە ھەتا ھەفتەیەک دوای لەدایکبوون لەناو دەچێت بەڵام ئەگەر زۆرتر لەم ماوە بمێنێتەوە مەترسیدارە و دەتوانێت کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر دۆخی تەندروستیی منداڵ ھەبێت و دەبێتە ھۆی چەندین حاڵەتی نەخۆشی و تەنانەت دەتوانێت مێشکی منداڵ خراپ بکات.
مرۆڤ بەهۆی چەشنێک لە سەرچاوەکان تووشی زەردوویی دەبێت. ئەمانەی لە خوارەوە دێن بەشێک لەو هۆکارانەن:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەردوویی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.