بیابانی تار
بیابانێکە لە هیندستان و پاکستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی تار کە بە (بیابانی گەورەی ھیندستان) ناسراوە، ناوچەیەکی بیابانی گەورەیە لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای نیمچە کیشوەری ھندستان کە ڕووبەرەکەی ٢٠٠ ھەزار کم٢ (٧٧ ھەزار مەتر دووجا) ە و سنووری ڕامیاری سروشتییە لە نێوان ھیندستان و پاکستان. ئەم بیابانە حەڤدەھەمین بیابانی گەورەی جیھانە، ھەروەھا نۆھەمین گەرمترین بیابانی جیھانە
Thar Desert Great Indian Desert | |
---|---|
ژینگەناسی | |
Realm | Indomalayan |
زیندە هەرێمەکانی وشکانی | deserts and xeric shrublands |
سنوورەکان | Northwestern thorn scrub forests و Rann of Kutch seasonal salt marsh |
جوگرافیا | |
ڕووبەر | ٢٣٨٬٢٥٤ km2 (٩١٬٩٩٠ sq mi) |
وڵاتەکان | India و Pakistan |
states of India & provinces of Pakistan | Rajasthan، Gujarat، Haryana، Punjab (India)، Punjab و Sindh (Pakistan) |
پۆتانەکان | 27°N 71°E |
Conservation | |
Conservation status | vulnerable |
پارێزراو | 41,833 km² (١٨%)[1] |
نزیکەی ٨٥٪ ی بیابانی تار دەکەوێتە ناو خاکی ھیندستانەوە و ئەو ١٥٪ ی کە دەمینێتەوە لەپاکستانە. بیابانی تار نزیکەی ٤٬٥٦٪ ی کۆی ڕووبەری جوگرافی ھیندستان پێک دێنێت و پتر لە ٦٠ ٪ ی بیابانەکە دەکەوێتە ویلایەتی ڕاجستان - ی ھیندستان تا گوجارات و پەنجاب و حەریانا و پارێزگای سیند لە پاکستان درێژ دەبێتەوە. لە پارێزگای پەنجابی پاکستان، تارا لەژێرناوی بیابانی چۆلیستان بەردەوام دەبێت کە وشکترین بەشی بیابانەکەیە بەتایبەت ناوچەی ماروشتالی لە ڕۆژئاوای بیابانەکە.