بۆڵت (فیلمی ٢٠٠٨)
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆڵت (بە ئینگلیزی: Bolt) فیلمێکی کۆمیدی و سەرکێشی کۆمپیتەرییە، لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشنەوە بەرھەمھێنراوە، وە لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. «کریس ویلیامز» و «بایرۆن ھاوارد» دەریانھێناوە، ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە جۆن تراڤۆڵتا، مایلی کۆرس، مالێکۆڵم مکدۆوێڵ، دیدریچ بادەر، نیک سواردسۆن، گرێگ جێرمان، سوسی ئیسمان و مارک واڵتۆن. ناوەندی پیلانەکانی فیلمەکە لەسەر سەگێکی سپی بەناوی بۆڵتە، کە ھەموو ژیانی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی بەسەربردوە، پێیوایە کە خاوەنی ھێزێکی گەورەیە، کاتێک باوەڕی وایە کە خاوەنەکەی بەناوی «پێنی» ڕفێنراوە، ئەویش ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدات.
بۆڵت | |
دەرھێنەر | کریس ویلیامس |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کڵارک سپێنسەر |
مۆسیقا | جۆن پۆوێڵ |
دەستکاری | تیم مارتینس |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی |
ماوەی فیلم | ٩٦ خوولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٥٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٣٥٠ ملیۆن دۆلار |
بۆڵت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، سەرەڕای نمایشێکی تا ڕادەیەک باش لە بۆکس ئۆفیس، فیلمەکە پێشوازییەکی ڕەخنەگرانەی پۆزەتیڤی بەھێزی وەرگرت. ئەمە یەکێک بوو لە کۆتا ڕۆڵەکانی فیلم بۆ «جەیمس لیپتۆن» پێش مردنی لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠، ئەوی دیکەشیان فیلمی ئیگۆر بوو، کە لە ھەمان ساڵ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بۆ زنجیرەیەک خەڵات ھەڵبژێردراوە، وەک خەڵاتی ئەکادیمیای باشترین ئەنیمەیشن، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین فیلمی وێنەی ئەنیمەیشنی، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن.