بڕگەی ناتەواو
From Wikipedia, the free encyclopedia
بڕگەی ناتەواو (بە ئینگلیزی: Ellipse) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە سەرجەمی دووریان لە دوو خاڵی دیاریکراوی F1 و F2 (تیشکۆ) دەکاتە بەھایەکی نەگۆڕ. بەم دوو خاڵە دەگوترێت دوو تیشکۆی بڕگە ناتەواوەکە، ئەو ڕاستەھێڵەی کە دوو تیشکۆیەکەی لەسەرە پێی دەوترێت تەوەری تیشکۆیی یان تەوەری گەورە کە دەکەوێتە نێوان ھەر دوو سەری بڕگەکە و ناوەڕاستی ئەم تەوەرەیە دەبێتە چەقی بڕگەکە و ڕاستەھێڵی ئەستوون لەسەر تەوەری تیشکۆیی لە چەقەکەیدا کە بڕگەکە دەبڕێت لە دوو خاڵ پێی دەوترێت دوو سەری بچووک، ئەو ڕاستەھێڵەی دوو سەرە بچووکەکە بە یەک دەگەینێت پێی دەوترێت تەوەری بچووکی بڕگەی ناتەواو.