![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7e/Japan_natural_location_map_with_side_map_of_the_Ryukyu_Islands.jpg/640px-Japan_natural_location_map_with_side_map_of_the_Ryukyu_Islands.jpg&w=640&q=50)
بوومەلەرزەی میاگی ١٩٣٦
بوومەلەرزەیەک لە ژابۆن ساڵی ١٩٣٦ / From Wikipedia, the free encyclopedia
بوومەلەرزەی میاگی ساڵی ١٩٣٦ (بە ژاپۆنی: ١٩٣٦年宮城県沖地震 یان ١٩٣٦年金華山沖地震)[1]
لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦، لە کاتژمێر پێنج و چل و پێنج خولەک بەپێی کاتی ناوخۆیی لە پارێزگای میاگی لە ژاپۆن، پلەکەی ٧٫٢ پلە بووە لەسەر پێوەری پلەی شەپۆلی سەرزەوی (یەکسانە بە ٧٫٤ پلە بەپێی پێوەرەکانی پلەی زەبری بوومەلەرزەیی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن).[2] ناوەندی بوومەلەرزەکە لە کەنارەکانی پارێزگای میاگی ڕوویدا، بوومەلەرزەکە بووە ھۆی بریندارکردنی چوار کەس، و زیانی ماددی بە ژمارەیەک بینا گەیشتووە کە دەکەونە ناوچە زیانلێکەوتووەکە.[3] گوندی (ئێسۆبێ-磯部) کە ئێستا سەر بە شاری سۆمایە لە پارێزگای فۆکوشیما، لەوێ بینایەکی بازرگانی بچووک داڕما، ئەمەش و بەڵگەی ڕوودانی تسۆنامی دوای بوومەلەرزەکە.[4]
![نەخشەی ژاپۆن](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7e/Japan_natural_location_map_with_side_map_of_the_Ryukyu_Islands.jpg/640px-Japan_natural_location_map_with_side_map_of_the_Ryukyu_Islands.jpg)
![نەخشەیەکی ڕوونتر بۆ بوومەلەرزەی میاگی](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/98/2021-03-20_Ishinomaki%2C_Japan_M7_earthquake_shakemap_%28USGS%29.jpg/640px-2021-03-20_Ishinomaki%2C_Japan_M7_earthquake_shakemap_%28USGS%29.jpg)
بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٣٦ یەکێک بوو لە زۆرترین بوومەلەرزەکانی نێوان دووبارەبوونەوەیەکی پلاکتی کە لە کەناراوەکانی پارێزگای میاگی بە ٣٧ ساڵ جارێک ڕوودەدەن.[5]