باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری
فیلمێکە دەرچووە لە ساڵی ۲۰۱٦، لە دەرهێنانی زاک سنایدەرە / From Wikipedia, the free encyclopedia
باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (ئینگلیزی: Batman v Superman: Dawn of Justice) بریتییە لە فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی ئەمریکی، کە کەسایەتی دی سی کۆمیکس باتمان و سوپەرمان لەخۆ دەگرێت. فیلمەکە بە تەواوکەری فیلمی پیاوی ئاسنین دادەنرێ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرھێنراوە، وە دەرچوونی دووەمە لە زنجیرەی جیھانی سینەمای دی سی. فیلمەکە دەرھێنراوە لەلایەن زاک سنایدەر وە سیناریۆکە لە نووسینی کریس تێریۆ و دەیڤد ئێس. گۆیرە و لە پاڵەوانێتی بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیل و گال گادۆت و ئەیمی ئادەمز و جێسی ئایسنبێرگ و دیانا لەین و لاورێنس فیشبۆرن و جێرێمی ئایرۆنسە. باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری یەکەم فیلمی زیندووە کە باتمان و سوپەرمان کۆ دەکاتەوە، وە ھەروەھا یەکەم فیلمی زیندووە تێیدا وۆندەر وۆمان و ئاکوەمان و فلاش و سایبۆرگ تێیدا دەر بکەوێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
Batman v Superman: Dawn of Justice باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری | |
دەرھێنەر | زاک سانیدەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | چارڵز ڕۆڤن دێبۆرا سیندەر |
نووسین | کریس تێریۆ دەیڤد گۆیەر |
سەرچاوەی چیڕۆک | پاڵەوانەکانی دی سی کۆمیکس |
چەشنی فیلم | فیلمی سووپەر پاڵەوان، و فیلمی جوڵە، و سینەمای خەیاڵی زانستی |
کاست | بێن ئەفلێک ھێنری کاڤیل جێرمی جۆن ئایرۆنز جێسی ئیزێنبێرگ ئەیمی ئادەمس گاڵ گەدۆت |
مۆسیقا | جەنکی ئێکس ئێڵ ھانس زیمەر |
دەستکاری | دەیڤد برێندەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦ |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیری |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٢) وە زنجیرە فیلمەکانی باتمان |
تێچوون | ٢٠٠ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٨٧٣ میلیۆن دۆلار |
بەشی پێشوو | پیاوی پۆڵا |
بەشی دواتر | دەستەی خۆکوژی |
دایخە