![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0b/Ada_Byron_daguerreotype_by_Antoine_Claudet_1843_or_1850.jpg/640px-Ada_Byron_daguerreotype_by_Antoine_Claudet_1843_or_1850.jpg&w=640&q=50)
ئەیدا لەڤلەس
بیرکارێکی ئینگلیزی (١٨١٥-١٨٥٢) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆگەستا ئەیدا کینگ، خانمی لەڤلەس (پێش شووکردن نازناوی بایرۆن؛ لەدایکبوون ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨١٥ - ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٨٥٢) بیرکارێکی ئینگلیز بوو ھەروەھا نووسەریش، زۆرتر بەوە ناسراوە کە ئیشی کردوە لەسەر کۆمپیوتەرە پێشنیارکراوەکەی چارڵز بابج کە کۆمپیوتەرێکی شیکار بوو. یەکەم کەس بوو کە زانی مەکینەکە ئەتوانێ زیاتر لە کردارەکانی بیرکاری ئەنجام بدات و بە یەکەم پرۆگرامساز دا ئەنرێت.[1][2][3]
زانیاریی خێرا خانمی لەڤلەسەکان, لەدایکبوون ...
خانمی لەڤلەسەکان | |
---|---|
![]() خاتوو ئەدا لەڤلەس دەوروبەری ١٨٤٣ | |
لەدایکبوون | خاتوون (Hon) ئۆگەستا ئەیدا بایرۆن (١٨١٥-١٢-١٠) ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨١٥ لەندەن، ئینگلاند |
مردن | ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٨٥٢(١٨٥٢-١١-٢٧) (٣٦ ساڵ ژیاوە) ماریلبۆن، لەندەن، ئینگلاند |
ناسراوە بەھۆی | بیرکاری، کۆمپیوتەر |
دایخە
و ڕۆژێک ھەیە بەناوی ئەیدا لەڤلەس دەی کە ھەموو ساڵێک لە تشرینی دووەم یادی دەکرێتەوە بۆ ئەو ژنانەی کە لە بەشەکانی زانست، تەکنۆلۆژیا، ئەندازیاری، ماتماتیک کاریان کردووە.[4]کە لە ٢٠٠٩ دەستپێکرد.[5]