ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی دووەم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەڕتووکی دووەم: زەوی وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە کە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە و لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن بەرھەم ھێنراوە. زنجیرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە، وەرزی یەکەم لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٦ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن نمایشکرا.
ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی دووەم) | |
---|---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ژ.ی ئەڵقەکان | ٢٠ |
بڵاوکردنەوە | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧ی ئازاری ٢٠٠٦ (2006-03-17) – ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ (2006-12-01) [1] |
کاتزانیی وەرز | |
لە وەرزی دووەمدا، ئانگ و ھاوڕێکانی کاتارا و سۆکا لە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی مامۆستایەکی زەوی ملکەچپێکردن کە ئەویش تۆف بیفۆنگە. لە کاتی دۆزینەوەی زانیاری گرنگ سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی نەتەوەی ئاگر، ئاپا[kurdish-alpha 1] دەڕفێنرێت، گەشتەکەیان دەچێتە شاری با سینگ سێ کە پایتەختی شانشینی زەوییە و لەوێ پیلانێکی گەورەی کودەتای ناوخۆیی حکوومەت بۆ پاشای زەوی ئاشکرا دەکەن. لەم نێوەندەدا بەھۆی کارەکانیان لە جەمسەری باکوور لە پەڕتووکی یەکەمدا، زوکۆ و ئایرۆی مامی بە خیانەتکاری نەتەوەی ئاگر دەناسرێن و دەبنە پەنابەر لە شانشینی زەویدا.[2] ئازولاش نێردراوی پاشای ئاگرە، بۆ دەستگیر کردنی ئەڤەتار ئانگ و زوکۆ و مامی.[3][4][5][6]