ئەکتەری بەریتانی-ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندروو ڕەسڵ گاڕفیڵد (بە ئینگلیزی: Andrew Garfield) (لەدایکبووی ٢٠ ئۆگەستی ١٩٨٣) ئەکتەرێکی بەڕیتانی-ئەمەریکیە و بەرهەمهێنەریشە.لەدایکبووە لە لۆس ئەنجلس و لە ئێپسۆمی بەڕیتانیا گەورە بووە و کاری نواندنی سەرەتا بە شانۆ و زنجیرەکانی تیڤی دەستپێکردووە. لەساڵی ٢٠٠٧ بەشداری یەکەم فیلمی کردووە بەناوی Lions for Lambs.گاڕفیڵد یەکەم دەرکەوتنی گەورەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو لە فیلمی The Social Network , کە تیایدا پاڵێوراویش کرا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی بافتا ، هەروەها بۆ فیلمی Never Let Me Goش ، دووبارە بۆ بافتا پاڵێوراو کرایەوە.
لەدایکبوون | ئەندرو رەسڵ گاڕفیڵد ٢٠ی ئابی ١٩٨٣ لۆس ئەنجلس, کالیفۆرنیا, ئەمەریکا. |
---|---|
خوێندنگە | زانکۆی لەندەن |
پیشە | ئەکتەر ، بەرهەمهێنەر |
چالاکبوون | 2004–تا ئێستا |
گاڕفیلد ساڵی ٢٠١٢ ڕۆلی سپایدەرمانی گێڕا لە هەردوو بەشی The Amazing Spider-Manدا ، هەروەها لەپاڵ فیلیپ سەیمۆر هۆفمانیش بەشداربوو لە شانۆی Death of a Salesman ، کە تیایدا بەمهۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی تۆنی.لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی لە فیلمی 99 Homes گێڕا و وەک بەرهەمهێنەریش بوو. لەساڵی ٢٠١٦دا بەشداربوو لە فیلمی Hacksaw Ridge لە دەرهێنانی مێڵ گیبسن، وە لە هەمان ساڵیشدا بەشداربوو لە فیلمی Silence لەپاڵ ئەکتەر لیام نیسندا ، و فیلمەکە لەدەرهێنانی ماڕتن سکۆرسێزی بوو.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.