ئەندازیاریی بوومەلەرزە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندازیاریی بوومەلەرزە (بە ئینگلیسی: Earthquake Engineering) لقێکە لە ئەندازیاریی ئاوەدانی، کە سەبارەت بە بوومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر پێکھاتەیە. زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی پێکھاتەیی و ئەندازیاریی خاکدا ھەیە.
بەھۆی زەرەرە گیانی و ماڵییە مەزنەکانی بوومەلەرزەوە، لە زۆر وڵاتانی دنیادا وەکوو ژاپۆن، ئەورووپا و ئەمریکا سەرنجی زۆر دراوەتە ئەندازیاریی بوومەلەرزە. ھەروەھا لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە بوومەلەرزە زۆر فراوانە بەتازەیی لە زانکۆکانی ئێران و تورکیادا ھەوڵی زۆری لەسەر دراوە.