ئەمبەر ھێرد
خانمە ئەکتەری ئەمریکی (لەدایکبووی ١٩٨٦) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمبەر لاورا ھێرد[3] (بە ئینگلیزی: Amber Laura Heard، لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٨٦) ئەکتەرێکی ئەمریکی و چالاکوانێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی ترسناکدا بوو بەناوی "ھەموو کوڕەکان ماندی لەینیان خۆش دەوێت" (٢٠١٦)، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی وەک: "قاوشەکە (٢٠١٠)، شۆفێریی بەتووڕەیی (٢٠١١)، گۆڕەپانی لەندەن (٢٠١٨)" بینیووە. ھەروەھا ڕۆڵی پاڵپشتی لەچەندین فیلمدا ھەبووە، لەوانە: "پاینئەپڵ ئێکسپرێس (٢٠٠٨)، ھەرگیز واز مەھێنە (٢٠٠٨)، جۆنسز (٢٠٠٩)، ڕۆژنامەی ڕۆم (٢٠١١)، پارانۆیا (٢٠١٣)، کوشتنەکانی ماچیتی (٢٠١٣)، مەجیک مایک ئێکس ئێکس ئێڵ (٢٠١٥)، کچە دانمارکییەکە (٢٠١٥)". ھێرد یەکێکە لە کەسایەتییەکانی گەردوونی فراوانکراوی دی سی و ڕۆڵی میرای لە فیلمی دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، ئەکوامان (٢٠١٨) گێڕا، و لە داھاتوودا لە فیلمی ئەکوامان و دوورگە ونبووەکە (٢٠٢٣) دەردەکەوێتەوە.
ئەمبەر ھێرد | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەمبەر لاورا ھێرد (١٩٨٦-٠٤-٢٢) ٢٢ی نیسانی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٨ ساڵ) ئۆستن، تێکساس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوەکانی تر | |
پیشە | خانمەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٣–ئێستا |
ھاوسەر | جۆنی دێپ (ھاوسەرگیری ٢٠١٥؛ ٢٠١٧) |
یار | تاسیا ڤان ڕی (٢٠٠٨–٢٠١٢) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
ھەروەھا ڕۆڵی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی وەک درامای ھەرزەکارانی سی دەبلیوو بەناوی دارخورمای شاراوە (٢٠٠٧)، و زنجیرەیەکی درامی لەسەر وێژەی کۆتایی جیھان بەناوی وەستاوەکە (٢٠٢٠) بینیوە. لە ساڵی ٢٠١٦، ھێرد بوو بە خۆبەخش لەگەڵ یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا (ACLU)، ڕۆڵێکە کە تەرخانکراوە بۆ ئەو کەسانەی کە داکۆکی لە مافە مەدەنییەکان و ئازادییە مەدەنییەکان دەکەن. ھێرد لە ساڵی ٢٠١٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جۆنی دێپ کردووە تا ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیرییەکەی ھەڵوەشاندەوە.[4] لەو کاتەوە ئەو دووانە یەکتریان بە دەستدرێژی خێزانی تۆمەتبار کردووە و بەشداری دوو دۆسیەی ناوزڕاندنی درێژخایەن و باڵایان کردووە، لەوانە دادگاییکردنی دێپ دژی ڕۆژنامەی نیووز گرووپ و دادگاییکردنی دێپ دژی ھێرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بانگەشەی بۆ کراوە.[5][6][7][8]