ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
وەرزی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا بە ناوی پەڕتووکی سێیەم: گۆڕان، کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە و لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتووە، ئەم وەرزە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا دەستی بە پەخشکردن کرد.
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم) | |
---|---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ژ.ی ئەڵقەکان | ١٣ |
بڵاوکردنەوە | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (2014-06-27) – ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ (2014-08-22) |
کاتزانیی وەرز | |
ئەم وەرزەی زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە شانشینی زەویدا خۆی دەبینێتەوە، شانشینی زەویش یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکییەکەی ناو جیھانەکە؛ و بە گەڕانەوەی توانای ملکەچپێکردنی ھەوا بۆ ناھەوا ملکەچپێکەرەکان دەست پێدەکات[kurdish-alpha 1]، ئەمەش توانای کۆمەڵەیەکی مەترسیداری جیھانەکە دەگەڕێنێتەوە،[1] کە کۆمەڵەیەکی ئەنارکیستی دژبەری پاڵەوانی زنجیرەکەن کە دەیانەوێت سەرجەم حوکومەتەکانی جیھانەکە بڕوخێنن و یەک دەسەڵاتی بێلایەن بۆ ھەموو جیھان ھەبێت و چیتر ئەڤەتار بوونی نەمێنێت.[2][3]
لەنێو کارەکتەرە پاڵپشتەکانی ئەم وەرزەدا زوکۆ ھەیە کە ئێستا بەساڵاچووە، پێشتر لە زنجیرە ڕەسەنەکە کارەکتەری سەرەکی بوو،[4] ھەروەھا سوین بیفۆنگ سەرۆکی شاری کانزا و خوشکی لین بیفۆنگ، کە ھەردووکیان کچی تۆف بیفۆنگن.[5][6][7]