ئەساسنز کرید میراژ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەساسنز کرید میراژ (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Mirage) (بە کوردی: ڕێبازی بکوژ تڕاویلکە)یارییەکی ڤیدیۆیییە لە جۆری ئەکشن-سەرکێشی و دزێوی ساڵی ٢٠٢٣ـیە، لەلایەن یوبی سۆفت بۆردۆ گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفت بڵاو کراوەتەوە. سێزدەھەمین بەشی بڵاوکراوەی زنجیرە یارییەکانی ئەساسینز کریدە دوای ئەساسنز کرید ڤالھالای ساڵی ٢٠٢٠. یارییەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی باسی سەدەی نۆھەم دەکات لە بەغدا لە ماوەی سەردەمی زێڕینی ئیسلام، بەتایبەت لە ماوەی ئەنارکی لە سامەڕا لە سەردەمی خەلافەتی عەباسییەکان. کارەکتەری سەرەکی یارییەکە ناوی بەسام بن ئیسحاقە (ئەم کارێکتەرە بۆ یەکەمجار لە ڤالھالا ناسێندرا) کە لە دزێکی سەرشەقامەوە دەگۆڕدرێت بۆ ئەندامێکی تەواو پێگەیشتووی برایەتی حەشاشەکان، کە خەبات دەکەن لەپێناو ئاشتی و ئازادی دژی سوارچاکانی پەرستگا.[1] یارییەکە بە جۆرێک باسکراوە کە یاریکەر دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕەگوڕیشەی سەرەکی زنجیرە یارییەکە، بەجۆرێک گرنگی زیاتر بە گێرانەوەی چیرۆکەکان بە شێوەیەکی زنجیرەیی و پێشھاتی دیاریکراو دراوە لەگەڵ یاریکردن بە شێوازی نھێنی ئامێز، زیاتر لە بەشەکانی ئەمدووایییە.
ئەساسنز کرید میراژ Assassin's Creed Mirage | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | یوبی سۆفت بۆردۆ |
بڵاوکەرەوە | یوبی سۆفت |
ئاوازدانەر | Brendan Angelides ![]() |
زنجیرە | ئەساسنز کرید |
بزوێنەر | یوبی سۆفت ئەنڤیڵ |
سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز پلەیستەیشن ٤ پلەیستەیشن ٥ ئێکس بۆکس وەن ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس ئەمازۆن لونا |
بڵاوبوونەوە | ١٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ |
چەشن | ئەکشن-سەرکێشی |
شێواز | تاک-یاریزان |
ئەساسنز کرید میراژ لە ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ بۆ ئەمازۆن لونا، پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، ویندۆز، ئێکس بۆکس وەن، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس بڵاوکرایەوە، هەروەها وابڕیارە کە وەشانی مۆبایل بۆ ئای ئۆ ئێس لەسەر مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٥ پرۆ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوبکرێتەوە.[2]