ئەبووداوود
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەزەدی سەسیجستانی، ناسراو بە ئەبوداوود، ژیاوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ک، پێشەوای ئەھلی فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆییدا و خاوەنی کتێبی ناوداری سونەنی ئەبوداوودە.
زانیاریی خێرا ئیمام ئەبوداوود, ناو: ...
ئیمام ئەبوداوود | |
---|---|
ناو: | ئیمام ئەبوداوود |
ناوی تەواو: | سولەیمان کوڕی ئەشعەس |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ٢٠٢ی کۆچی |
شوێنی لەدایکبوون: | ئێران |
ڕێکەوتی مردن: | ٢٧٥ی کۆچی |
شوێنی مردن: | بەسڕە، عێراق |
بیروباوەڕ: | سوننە |
بواری کردوکۆش: | زانستی فەرموودە |
شوێنەواگری: | بوخاری، ترمزی، نەسائی... |
کارتێکەری: | ئەحمەد کوڕی حەنبەل، یەحیا کوڕی مەعین... |
دایخە
ئەبوداوود لە نێو چەندین شاری ئیسلامدا گەڕاوە، زانیاری وەرگرتووە و نوسیووە لە عێراقی وخۆراسانی و شامی ومیسرییەکانەوە، کتێبی سونەنی کۆکردۆتەوە و خستویەتە بەردەمی ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئەویش پەسەندی کردووە، کتێبەکەی تەنھا لەسەر فەرموودەی سەحیح نیە، بەڵکو فەرموودە باش و لاوازەکانیش لەخۆ دەگرێت، و ٤٨٠٠ فەرموودەی تیاکۆکردۆتەوە و لە نێو ٥٠٠ ھەزار فەرموودە ھەڵی بژاردوون.