From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمپانیای ئێچ تی سی (بەچینی دێرین:宏達國際電子股份有限公司; بە چینی سادەکراو:宏达国际电子股份有限公司; خوێندنەوە: ھۆنگدا گوۆژی دیانزی Gǔfèn Yǒuxiàn Gōngsī) (کۆمپانیای تەکنەلۆژی کۆمپیوتەری ئاست بەرز، یان کۆمپانیای ئەلکترۆنی نێودەوڵەتی ھۆنگدا؛ ناوی بازرگانی HTC) کۆمپانیایەکی ئەلکترۆنی تایوانییە بارەگای سەرەکی دەکەوێتە خیندان لە شاری تایپێی نوێ، لە ساڵی ١٩٩٧ لە تایوان دامەزراوە، کۆمپانیاکە سەرەتا وەک دروستکەری پارچەی ئەلکترۆنی دەستیپێکرد بۆ دیزاین و بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەری لاپتۆپ.[2]
چەشن | گشتی |
---|---|
مامەڵە وەک | TWSE: 2498 |
پیشەسازی | ئامێرەکانی پەیوەندیکردن |
دامەزرا | ١٥ی ئایاری ١٩٩٧ |
بارەگا | خیندان، تایپێی نوێ ، |
بەردەستە لە | جیھان |
کەسایەتییە سەرەکییەکان |
|
بەرھەمەکان | تەلەفۆنی زیرەک، ڤی ئار، لاپتۆپ |
داھات | TWD ٢٣٫٧ ملیار دۆلاری تایوانی (٢٠١٨)[1] |
Net income | داڕێژە:بەرزبونەوە TWD ١٢ ملیار دۆلاری تایوانی (٢٠١٨)[1] |
Total assets | TWD ٦٧٫٧ ملیار دۆلاری تایوانی (٢٠١٦)[1] |
ناسەرەکی | S3 Graphics Saffron Digital |
وێبگە | www |
دوای دروستکردنی مۆبایلە زیرەکەکان و بەزۆری ویندۆز مۆبایل، ئێچ تی سی بووە ئەندامی ھاوبەشی دامەزرێنەری دەستەی ھاوپەیمانی کراوە، کە گرووپێکە تایبەت بەپیشەسازی تەکنەلۆژی و کارپێکەری تۆڕی مۆبایل و گەشەپێدانی سیستەمی ئەندرۆید[3] مۆبایلی HTC Dream (کە زیاتر ناسرابوو بە تی-مۆبایل یان G1 لە زۆربەی وڵاتاندا)یەکەمین مۆبایل بوو لە جیھاندا کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاری دەکرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.