![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/00/Estradiol.svg/langckb-640px-Estradiol.svg.png&w=640&q=50)
ئیسترۆدایۆڵ (دەرمان)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیسترۆدایۆڵ (بە ئینگلیزی: Estrodiol E2) دەرمان و ھۆڕمۆنی ستیڕۆیدی سروشتییە[3] ھۆرمۆنی ئیسترۆجینە کە بەکاردێت بۆ چارەسەری وەستانی سووڕی مانگانە، و بۆ چارەسەری[3] ھەروەھاش بەکاردێت بۆ کۆنترۆلکردنی دووگیانی بۆ ژنان، چارەسەرێکی ھۆرمۆنییە، بۆ ترانسجێندەر (کچ) و لە چارەسەری ھۆرمۆنی ھەستیاری شێرپەنجەیی وەکوو شێرپەنجەی پرۆستات لە کوڕان و شێرپەنجەی مەمک لە کچان[4][5][6][7][8] ئیسترۆدیۆل دەتوانرێ لە ڕێگەی (دەم، جەلی، لەزگە، دەرزی) وەربگیرێت[3]زیانە لاوەکییەکانی لە کچان بریتییە لە (ئازاری مەمک، گەورە بوونی مەمکەکان، سەرئێشە، کۆبونەوەی ئاو، ھێلنج)[3][9] بەکارھێنانی لە کوڕان (گەشەکردنی مێینەیی) وەکوو گەشەی مەمکەکان، ڕێکخستنەوەی چەوری لاشە بە شێوەیی مێینەیی، کوڕان ھەروەھا لەوانەیە، بکەونە حاڵەتی کەمبوونەوە و نزم بوونەوەی ڕێژەی تێستۆستێرۆن لەلاشەدا و نەزۆکی ببنەوە[10][11]ئیسترۆدیۆل ھەروەھا لەوانەیە مەترسی (endometrial hyperplasia ئەستووربوونی ئەندامی زاوزێی مێینە) و مەترسی تووشبوون بە (endometrial cancer خانەیی شێرپەنجەیی کە بڵاو دەبنەوە لەناوەوەی ئەندامی زاوزێی مێینە واتا (شێرپەنجەی ئەندامی زاوزێ)) لە تەواوی منداڵدان ئەگەر بێت و بەیەکەوە لەگەل پرۆجستین نەخورێت وەکوو (پرۆجستێرۆن_دەرمان)[3] تێکەلەی ئیسترۆدیۆل لەگەل پرۆجستین، بەڵام نەک لەگەڵ (جۆری پرۆجستێرۆنی بەجۆری زارەکی) لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد بکات[12][13]ئیسترۆدیۆڵ نابێت بۆ کچانی دووگیان و شیردەر و ئەوانەی شێرپەنجەی مەمکیان بەکاری بێنن لەنێوان حالەتەکانی تر[9]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/00/Estradiol.svg/320px-Estradiol.svg.png)
ئیسترۆدیۆل بە سروشتی بوونی ھەیە و ئیسترۆجینی دەستکردە بۆ مرۆڤ، یان چالاکاری وەرگرەکانی ئێسترۆجینە، پێکانی بایۆلۆجی ئیسترۆجینەکانە وەکوو (endogenous estradiol)[3]بەھۆی کاریگەری دژە (Gondadrotropic) دەتوانێت ھەردوو ڕەگەزەکە تووشی نەزۆکی بکات و سەرکەوێ بەسەر بەرھەمھێنانی ھۆرمۆن لە ھەردوو ڕەگەزەکە[14][15]