مرۆڤی نێری گەنج From Wikipedia, the free encyclopedia
کوڕ یان پس بە مرۆڤی نێر دەوترێ، لە تەمەنی کەم دا. ھەروەھا بە مناڵی نێریش دەڵێن کوڕ، تەنانەت ئەگەر ھاوسەرگیرییشی کردبێ و خێزاندار بێت. وشەی کوڕ بە پێچەوانەی وشەی کچ بە کار دێت. بانگکردنی کەسێک بە ناوی کوڕ، دەتوانێ ئاماژە بێت بە ڕەگەزی ڕاستەقینەی ئەو یان ئەو ڕۆڵەی لە کۆمەڵگادا ھەیەتی. لەوانەیە وشەی کوریال یان پیاو بۆ کەسانێک بە کار بێت کە بە شێوە و لە کۆمەڵگەدا وەکوو کەسانی نێرن بەلام وەکوو ژێنێتیک مێینەن..
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لە زمانی ئینگلیزی دا وشەی "Boy" بە واتای «مرۆڤی نێری گەنج» دێت و وشەی "Son" بە مانی «مناڵی کوڕ» (تەنانەت ئەگەر گەنجیش نەبێت). ئەوە لە حاڵێک دایە کە لە کوردیدا «مرۆڤی نێر» تا کاتێک ھاوسەرگیری نەکردنێ پێی دەوترێ کوڕ و دوای ھاوسەرگیری پێی دەڵێن پیاو.
لە درێژایی مێژوو دا ڕۆڵێک کە بۆ کوڕان (وەکوو پیاوانی داھاتوو) لە بەرچاو گیراوە، لەگەڵ ھی کچان جیاوازی زۆری ھەبووە. بۆ نموونە، کوڕان زۆرتر فێری زانستی سەربازی و بەرگری دەکران تا ئەوەی کە فێری کاری نێو ماڵ بکرێن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.