ئیتاڵیا
وڵاتێک لە باشووری ئەورووپا From Wikipedia, the free encyclopedia
وڵاتێک لە باشووری ئەورووپا From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیتاڵیا بەفەرمی کۆماری ئیتاڵیا (بە ئیتالی: Italia) وڵاتێکە لە باشوور [١] [٢] [٣] و ڕۆژئاوا [٤] [٥] ئەورووپا . دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ناوین و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە. پایتەختەکەی شاری ڕۆمایە و دوو وڵاتی بچووکی سەربەخۆی ڤاتیکان و سان مارینۆی تێدایە. ئیتالیا لە باکوورەوە لەگەڵ فەڕەنسا، سویسرا، نەمسا و سلۆڤێنیا ھاوسنوورە. پێکهاتووە لە نیمچە دوورگەیەک کە بە بەرزاییەکانی ئەڵپ سنووردار کراوە و بە چەندین دوورگە دەورە دراوە ; ڕووبەری ئیتاڵیا ٣٠١,٣٣٨ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەسە. [٦] سێیەم وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و شەشەم وڵاتی ئەوروپایە لە ڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەکەی و دەیەمین وڵاتی کیشوەرەکەیە بەپێی ڕووبەری وشکانی.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیتالیا ٦١,٠٧٠,٢٢٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٨٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٤.٧ ساڵە. ھەروەھا ٦٩ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٧]
خەڵکی ئیتالیا ٨٣٪ لە کاتۆلیک، ١٢٪ لە بێ ئایینی، ٤٪ لە ئیسلام و ١٪ لە ئایینەکانی تر پەیڕەوی دەکەن.[٨]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.