ئیبن بەتووتە
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیبن بەتووتە (بە عەرەبی: أبوو عبد الله محمد بن عبد الله اللواتي الطنجي بن بطوطة) ناسراو بە شەمسەددین (٢٥ی شوباتی ١٣٠٤ – ١٣٦٨ یان ١٣٦٩)، زانا و گەشتکارێکی مەغربی بوو کە بە زۆری گەشتەکانی و سەفەرکانی ناسرابوو کە پێی دەوترا «رحلة» (دەریایی). بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ سەردانی زۆربەی جیھانی ئیسلامی کردووە، وەک باکووری ئەفریقا، نیوەدوورگەی ئەفریقا، خۆراوای ئەفریقا، باشووری ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا لە خۆراواوە، بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین، باشووری ئاسیا، ناوەڕاستی ئاسیا، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و چین لە ڕۆژھەڵاتەوە، ناوچەیەک کە زیاتر بووە لە گەشتە نزیک-مۆدێرنەکەی مارکۆ پۆلۆ، ئیبن بەتووتە بە یەکێک لە گەورەترین گەڕیدەکانی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت. گەشتێکی کرد کە زیاتر لە «١٢١٫٠٠٠ کم»ی بڕی، کە ھیچ کەسێکی ئەو سەردەمە ئەو مەودایە گەشتی نەکردبوو.[1]
زۆربەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست ھاتوون دەربارەی ژیانی ئیبن بەتووتە لە گەشتنامەکانییەوە وەرگیراوە. ئیبن بەتووتە لە خێزانێکی موسوڵمان ھاتووەتە ژیانەوە و لە شاری تانجیر لە وڵاتی مەغریب. ئیبن بەتووتە لە سەرەتای گەنجێتیدا مەزھەبی مالیکی خوێندووە کە مەزھەبی ئەفریقای باکوور بووە لەو کاتەدا.[2]
ئیبن بەتووتە بە یەکێک لە گەشتیار یان گەڕیدە بەناوبانگەکانی جیھان ناسراوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.