مێردین

شارێک لە تورکیا From Wikipedia, the free encyclopedia

مێردینmap

مێردین یان ماردین (بە کوردیی باکووری: Mêrdîn، بە تورکی: Mardin) شارێکی باکووری کوردستانە، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا. شاری مێردین پایتەختی پارێزگای مێردینە. زۆربەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، لەپاڵ ئەوانیش عەرەب و ئاشووری دەژین.[1]

زانیاریی خێرا مێردین ماردین, Country ...
مێردین
ماردین
Metropolitan municipality
Thumb
شاری دێرینی مێردین
Thumb
مێردین
مێردین
Location of Mardin within Turkey.
پۆتانەکان: 37°19′0″N 40°44′16″E
Country تورکیا
Regionباکووری کوردستان
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەناتۆلیا
پارێزگامێردین
دەسەڵات
  Elected Mayorئەحمەد تورک (ھەدەپ)
  Kaymakam and Acting Mayorمستەفا یەمان
بەرزایی
١٠٨٣ مەتر (٣٬٥٥٣ پێ)
ناوچەی کاتیUTC+٣ (FET)
Postal code
47x xx
کۆدی تەلەفۆن٠٤٨٢
تابلۆی ئۆتۆمۆبێل٤٧
وێبگەwww.mardin.gov.tr
www.mardin.bel.tr
www.mardinimiz.net
دایخە

بنەڕەتی ناونان

سەرچاوەی ناونانی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئارامیی ܡܪܕܐ واتە قەڵا و ھەر لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێوە بەم ناوە ناسراوە. ڕوونکردنەوەیەکی تر ھەیە بۆ واتای ناونانی، ئەویش ئەوەیە کە بە واتایەکی تر ئاماژە بە ھەمان وشە ئارامییەکە دەکات ܡܪܕܐ کە پێشتر باسمان کرد کە ئەویش "یاخیبوو".[2]

Thumb
دێری گاوران لە دێرول زەفران

مێژوو

باسکردنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین، ناوچەکە بەناوبانگ بووە بە قەڵا زۆرەکانی، کە زۆربەیان بە ھاتنی ئایینی مەسیحی بوونەتە کڵێسا، بەڵام شارەکە وەک ناوەندێک بۆ ئایینەکانی دیکە ماوەتەوە، بۆیە خەڵکەکەی باوەڕیان بە سابیئیزم ھێنا، وەک چۆن ئێزیدییەکان دواتر لەوێ بڵاوبوونەوە. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژمارەیان کەم بووەوە و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا شارەکە بوو بە تێکەڵەیەک لە ئێزیدی و مەسیحی و موسڵمان. کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ و ڕامیاری بە تورکیکردن بووە ھۆی گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیادا و شارەکە بوو بە زۆرینەی تورک و کەمینەی کورد، وە بە بوونی عەرەب و سووری بە ژمارەیەکی کەم.[3] [4]

ئاووھەوا

مێردین بە ھاوینێکی گەرم، زستانێکی تەڕ، باران و بەفراوی ناسراوە. لە وەرزی ھاوین، پلەی گەرما بۆ زیاتر لە ٤٠ پلە بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی هاوسنووری شارەکە لەگەڵ سووریا. لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئازار، بەفر حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە لە مێردین دەبارێت. لە مێردین ساڵانە ٣٠٠٠ کاتژمێر خۆرەتاوە، تا ئێستا ٤٢.٥ بەرزترین پلەی گەرمییە لە شارەکە تۆمارکرابێت. تێکڕای بارانبارین لەهەر ساڵێک ٦٤١.٤ مم (٢٥ ئینج).

زانیاریی زیاتر زانیاریی کەشوھەوا بۆ «مێردین», مانگی زایینی ...
زانیاریی کەشوھەوا بۆ «مێردین»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ٧٫٤
(٤٥)
٩٫٤
(٤٩)
١٤٫٥
(٥٨)
١٩٫٦
(٦٧)
٢٦٫٤
(٨٠)
٣٣٫٠
(٩١)
٣٨٫١
(١٠١)
٣٧٫٥
(١٠٠)
٣٣٫٨
(٩٣)
٢٥٫٦
(٧٨)
١٧٫١
(٦٣)
١٠٫١
(٥٠)
٢٢٫٧١
(٧٢٫٩)
نێونجی ڕۆژانە ٣٫٥
(٣٨)
٤٫٩
(٤١)
٨٫٧
(٤٨)
١٤٫٤
(٥٨)
١٩٫٨
(٦٨)
٢٥٫٤
(٧٨)
٣٠٫٢
(٨٦)
٢٩٫٦
(٨٥)
٢٥٫٧
(٧٨)
١٨٫٧
(٦٦)
١١٫٢
(٥٢)
٥٫٠
(٤١)
١٦٫٤٢
(٦١٫٦)
نێونجی کەمترین پلە −٠٫٥
(٣١)
٠٫٤
(٣٣)
٣٫٥
(٣٨)
٨٫٣
(٤٧)
١٣٫١
(٥٦)
١٨٫٢
(٦٥)
٢٢٫٣
(٧٢)
٢١٫٦
(٧١)
١٧٫١
(٦٣)
١١٫٣
(٥٢)
٦٫٢
(٤٣)
١٫٢
(٣٤)
١٠٫٢٣
(٥٠٫٤)
نێونجی بارین میلیمەتر ٩٩٫٨
(٣٫٩٣)
١١٠٫٧
(٤٫٣٦)
٩٤٫٦
(٣٫٧٢)
٧٥٫٥
(٢٫٩٧)
٣٧٫٧
(١٫٤٨)
٨٫٣
(٠٫٣٣)
٣٫٣
(٠٫١٣)
١٫٢
(٠٫٠٥)
٤٫١
(٠٫١٦)
٣٣٫٣
(١٫٣١)
٦٨٫٧
(٢٫٧)
١٠٤٫٢
(٤٫١)
٦٤١٫٤
(٢٥٫٢٤)
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان ١٠٫٦ ١٠٫٦ ١٠٫٧ ٩٫٩ ٦٫٦ ١٫٧ ٠٫٥ ٠٫٢ ٠٫٧ ٥٫٣ ٧٫٤ ١٠٫٢ ٧٤٫٤
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ١٣٩٫٥ ١٤٢٫٨ ١٨٩٫١ ٢٢٢ ٣١٠ ٣٧٥ ٣٩٦٫٨ ٣٦٨٫٩ ٣١٥ ٢٣٨٫٧ ١٧٤ ١٣٦٫٤ ٣٬٠٠٨٫٢
سەرچاوە: Devlet Meteoroloji İşleri Genel Müdürlüğü[5]
دایخە


سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.