From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ (بە ئیتاڵی: Giochi Olimpici estivi del 1960)، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھەژدەھەم ناسراوە ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی ڕۆما ١٩٦٠ ناسراوە، ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ٢٥ی ئاب تا ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە ڕۆمای لازیۆی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.[1][2] ڕۆما پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ دەستنیشانکرابوو، بەڵام دوای تەقینەوەی چیای ڤیزۆڤیۆس لە ساڵی ١٩٠٦ لە شارەکە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نەبوو جگە لە ڕەتکردنەوە و گواستنەوەی ئەو شەرەفە بۆ شاری لەندەن. یەکێتی سۆڤیەت لەم ئۆڵۆمپیادە زۆرترین مەدالیای زێڕ ومەدالیای گشتی بەدەستھێنا. ھەروەھا لەم خولەی ئۆڵۆمپیاددا بە گشتی ٨٣ وڵات بەشدارییان کرد. بۆ یەکەمجار وەرزشوانانی مەغریب و سان مارینۆ و سودان و تونس لەمێژووی خۆیاندا بەشداریان کرد.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XVII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ئیتالیا |
جێ | یاریگای ئۆڵمپیکو، ڕۆما |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ |
ژمارەی چاپ | 17 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٥ی ئابی ١٩٦٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٠ |
Officially opened by | Giovanni Gronchi |
Oath made by | Adolfo Consolini |
Torch lit by | Giancarlo Peris |
بەشداربوو | Gainan Saidkhuzhin، Karl Bruggmann |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/rome-1960 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1960/ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.