From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھەژدەھەم ناسراوە و ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ١٩٦٤ (بە ژاپۆنی: 第18回オリンピック競技大会، خوێندنەوە:دای جوھاچی-کای ئۆرینپیکو کیۆگی تایکای) ناسراوە، ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٠ تا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو، تۆکیۆ مافی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠ی پێبەخشرابوو، بەڵام بەھۆی لەشکرکێشی ژاپۆنەوە بۆ سەر چین مافی ڕێکخستنی لێ سەندرایەوە و گواسترایەوە بۆ ھێلسینکی، پێش ئەوەی لە کۆتاییدا بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە یارییەکان ھەڵبوەشێتەوە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ. شاری تۆکیۆ لە ٥٥مین دانیشتنی IOC لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا لە ٢٦ی ئایاری ١٩٥٩ ھەڵبژێردرا.[1]
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XVIII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ژاپۆن |
جێ | National Stadium in Tokyo، تۆکیۆ |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨ |
ژمارەی چاپ | 18 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ |
ڕێکخەر | Organizing Committee for the Games of the XVIII Olympiad |
Officially opened by | ھیرۆھیتۆ |
Oath made by | Takashi Ono |
Torch lit by | Yoshinori Sakai |
بەشداربوو | Gainan Saidkhuzhin |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/tokyo-1964 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1964/ |
یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٦٤ یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، و یەکەمجار بوو ئەفریقای باشوور بەھۆی بەکارھێنانی سیستەمی ئەپارتاید لە وەرزشدا دوورخرایەوە،[2]لیژنەی ئۆڵۆمپادی نێودەوڵەتی داوای ناردنی شاندێکی تێکەڵی کرد لە وەرزشوانانی سپی پێست و ڕەش پێست بەڵام دوای ئەوەی داواکەیان لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە ڕەتکرایەوە، ئەوان لە بەشداریکردن دوور خرانەوە. ھەروەھا یارییەکانی پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٦٤یش بەھەمان شێوە لە شاری تۆکیۆ بەڕێوەچوون.[3] ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕی بەدەستھێناوە، یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای گشتی بەدەستھێناوە.[4] تۆکیۆ دوای ئەوەی میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی کرد، بووە یەکەم شاری ئاسیا کە دوو جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات. ھەروەھا ژاپۆن دوو جار میوانداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە ساپۆرۆ ١٩٧٢ و ناگانۆ ١٩٩٨.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.